دادگای فیدراڵی ئەمریکا بڕیارەکەی ترەمپی بۆ  سەپاندنی پێناسی گومرگی هەڵوەشاندەوە

شەیری بکە لە:
دادگای فیدراڵی ئەمریکا بڕیارەکەی ترەمپی بۆ  سەپاندنی پێناسی گومرگی هەڵوەشاندەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دادگای بازرگانی ئەمریکا بڕیاری دا جێبەجێکردنی بڕیاری سەپاندنی پێناسی گومرگی کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دراوە هەڵبوەشێنێتەوە و بڕیارەکانی  بە نایاسایی وەسف کرد.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە، 28-5-2025، دادگای ئەمریکی تایبەت بە پرسەکانی بازرگانی نێودەوڵەتیی بڕیارێکی دەرکرد کە سەپاندنی پێناسی گومرگی بە ڕێژەی 10%  لەسەر هەموو کاڵا هاوردەکراوەکان بۆ ئەمەریکا هەڵوەشاندەوە کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن ترەمپ بڕیاری لەسەر درابوو، دادگا ڕایگەیاند، تەنیا کۆنگرێس دەسەڵاتی سەپاندنی ئەم بڕیارانەی هەیە.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیدارەی ترەمپ تانەی لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕالی دا و ڕایگەیاند: دادوەرە هەڵنەبژێردراوەکان، توانای بەڕێوەبردنی باری نائاسایی نیشتمانییان نییە، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی داوە ئەمریکا بکاتە پیشەنگ، بۆیە ئیدارەی ئەمەریکاش پابەندە بە بەکارهێنانی هەموو دەسەڵاتی جێبەجێکردن بۆ وەڵامدانەوەی ئەم قەیرانە و گەڕاندنەوەی گەورەیی و سەروەری ئەمەریکا.

کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی بڕیارەکەی دادگای بازرگانی ئەمریکا، نرخی زێر دابەزی و بەهای دۆلار بەرامبەر بە دراوەکانی دیکە بەرزبووەتەوە، هاوکات نرخی نەوتیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.

باکگراوند: ڕۆژی 2025-04-02، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا بە ڕێژەی 10%  پێناسی گومرگی بەسەر بەرهەمە هاوردەکراوەکان بۆ ئەمریکا بسەپێنێت و لە هەندێک وڵات ڕێژەکە 50% بوو, ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە و بە نایاساییان دانا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ