
دیمەنی دەم و چاوی مرۆڤێک بە گەنجی و بە پیری
ئاڤا نیوز
زانایان لە ئەوروپا دەرمانێکیان دروستکردووە، 30% تەمەن درێژ دەکاتو هاوکات تەندروستیش جێگیرتر دەکات، بەڵام تاقیکردنەوەی کۆتایی ماوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێک لە زانایانی ئەوروپی تێکەڵەیەک لە دەرمان و چارەسەریان پەرەپێداوە کە بە سەرکەوتوویی تەمەنی مشکی تا 30% درێژکردووەتەوە، ئەمەش هەنگاوی یەکەمە پێش تاقیکردنەوەی لەسەر مرۆڤ کە دەکرێت چارەسەرێکی گرنگ و کاریگەر بێت بۆ پیر نەبوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "ساینس ئەلێرت"ـی زانستی، زانایان لە ئەوروپا تێکەڵەیەک لە دەرمانی دژە پیربوونیان لەسەر مشک تاقیکردووەتەوە و لە ئەنجامدا بە ڕێژەی نزیکەی 30% تەمەنیان درێژ بووە، هاوکات مشکەکان تەندروستیان جێگیرتر بووە، لەگەڵ کەمبوونەوەی هەوکردنی درێژخایەن و دواکەوتنی تووشبوون بە شێرپەنجە.
زانیاریی زیاتر: هەردوو جۆری دەرمان "ڕاپامایسین" و "ترامیتینب" کە بۆ چارەسەرکردنی چەندین جۆر نەخۆشیی شێرپەنجە بەکار دێن، تەنیا بەکارهێنانی دەرمانی ڕاپامایسین تەمەنی مشکەکانی بە ڕێژەی 17 بۆ 18% درێژکردووەتەوە، بەکارهێنانی ترامیتینیبیش تەمەنی مشکەکانی بە ڕێژەی حەوت بۆ 16% زیادکردووە، بەڵام بە تێکەڵکردنی هەردوو دەرمان، مشکەکان تەمەنیان بە ڕێژەی 26 بۆ 35% درێژ بووە.
لەلایەکی دیکەوە: بە وتەی زاناکان هەرچەندە چاوەڕوانی درێژبوونەوەی تەمەنی هاوشێوە لە مرۆڤدا ناکرێت وەک ئەوەی لە مشکدا دۆزیویانەتەوە، بەڵام ئەگەری هەیە ئەو دەرمانانەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە یارمەتی مرۆڤەکان بدەن بۆ ئەوەی زیاتر تەندروست و بێ نەخۆشی بمێننەوە تا تەمەنی پیری.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "ساینس ئەلێرت" بڕیارە بەم نزیکانە تاقیکردنەوەکانی ئەم تێکەڵە دەرمانە لە سەر مرۆڤدا دەست پێبکات، چونکە هەردوو دەرمانەکە پێشتر لە ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا پەسەندکراون بۆ بەکارهێنانی لەلایەن مرۆڤ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا دەبێتە سپۆنسەری یەكەمین فێستیڤاڵی شێفەكان لە سلێمانی
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز