ئەشواق جاف: عێراق نموونەیەكی زۆر ناشیرینی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی نیشانی جیهان دا
- هەواڵ
- 31 ئایار
د. ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
كاردانەوەكان لە دژی بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە زیاتر پەرە دەسێنێت و ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتیش باس لە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات.
وێنە گەورەکە: کۆتایی هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عێراق لە نووسراوێکدا بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دەرکرد، لە کاردانەوەی بڕیارەکەدا، ئەمڕۆ لەسەر داواکاریی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان حیزب و لایەنە کوردستانییەکاندا لە پیرمام بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: د. ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: :"كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ گرنگە و هەڵوێستی لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی بەغدا بەرامبەر بە خەڵكی كوردستان دەخرێتە ڕوو:-
- لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێك دەكرێت، گرنگترینیان مووچەی خەڵكی كوردستانە.
- ئەم بڕیارانەی بەغدا، پەیوەندیی بە عەقڵیەتی ئیدارەی دەوڵەتی عێراقەوە هەیە، كە بەهیچ شێوەیەك قبووڵی نییە كورد هاووڵاتیی ژمارە یەك بێت، ئەمە پلانی بۆ داڕێژراوە، هەر لە كۆنەوە پلانی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق بووە، هەموو پلانەكەیان لێدانە لە قەوارەی هەرێمی كوردستان، بە پێنەدانی پارە و مافی پێشمەرگە دەستیان پێكرد ئینجا بە پێنەدانی بودجەی هەرێمی كوردستان، ئەمە سەرەڕای قەرەبوونەكردنەوەی قوربانییان.
- بەغدا وێنەیەكی زۆر ناشیرنیان نیشانی جیهاندا سەبارەت بە بەڕێوەبەردنی دەوڵەت، چونكە لە هیچ شوێنێكی دونیا نییە كە دەوڵەتێك مووچەی فەرمانبەرانی خۆی ببڕێت.
- بڕیارەكانی عێراق بەتەواوی بڕیاری ناوخۆیی نین، هەندێك وڵات دەستیان لە پشت ئەو بڕیارانەوە هەیە، هەروەها هەندێ هێزی سیاسیی لەناوخۆی عێراق كە لە دژی ڕێكخستنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدان دەستیان لە بڕیارەكاندا هەیە، ئەو هێزانە سۆزیان بۆ عێراق نییە بەڵكوو بۆ وڵاتانی دیكەیە.
- یەكڕێزیی ماڵی كورد لە هەموو شتێك گرنگترە بۆ دۆخی ئێستا، ئینجا دروستكردنی لۆبییەكی بەهێز بۆ پشتیوانیی كورد لەسەر ئاستی جیهان گرنگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: وەڵامی هەر هەنگاوێکی ئەوروپا دژ بە ئێران دەدەینەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیان سەبری ئاشکرای دەکات کێ لەپشت ڕاگرتنی مووچەی خەڵکی کوردستانە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا بڕیاری قەدەغەکردنی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەنجانی چەندین وڵات لە کۆیە بەشداریی لە فێستڤاڵێکی مۆسیقا دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ماددەی هۆشبەر لە جۆرێکی شیرینی منداڵاندا دەدۆزرێتەوە
31 ئایار
لەدوای کاتژمێر 11ـی شەو دانیشتن و مانەوە لە گۆیژە و ئەزمەڕ قەدەغە دەکرێت
31 ئایار
دەشتی بەهەشت دەستپێدەكاتەوە و زیانلێكەوتووان قەرەبوو دەكرێنەوە
30 ئایار
لە نەخۆشخانەیەکی بەسڕه قوڕاو جێگەی ئاوی خاوێن دەگرێتەوە
30 ئایار
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: وەڵامی هەر هەنگاوێکی ئەوروپا دژ بە ئێران دەدەینەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا کوژرانی 12 سەربازی لە هێرشێکی ڕووسیا ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن لەڕێگەی ئاڤاوە شێوازی دەنگدانی ئاوارەکان ڕوون دەکاتەوە