ئاڤا نیوز
بڕیارەكەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە دژی مووچەخۆران و خەڵکی كوردستان، حیزب و لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان لەسەر یەك مێز كۆدەكاتەوە و بۆ یەکخستنی دەنگ و هەڵوێستان بەرامبەر حكومەتی عێراق.
وێنە گەورەکە: ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بە بڕیاری تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، کاردانەوەی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێنا و بە بڕیارێکی دژ بە بنەماکانی دەستوور ناوی دەبەن، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش لە پیرمام زۆرینەی هێز و لایەنە سیاسییە کاریگەرەکانی کوردستان پێکەوە کۆدەبنەوە بۆ بڕیارێکی هاوبەش بەرامبەر بەغدا.
زانیاریی پەیامنێر: كوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: كۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەكان كاتژمێر (11:00)ی پێش نیوەڕۆ لەسەر، داوای سەرۆك بارزانی و بانگهێشتنامەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێوە دەچێت، كۆبوونەوەیەكی بەپەلە و نائاساییە و شوێنی كۆبوونەوەكەش بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە پیرمام.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیا، هەریەك لە پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، زەحمەتكێشان، پێكهاتەكان و بەشێك لە بزووتنەوەی گۆڕان، لە كۆبوونەوەكە بەشدار دەبن، لە كۆبوونەوەكەدا بە چڕی گفتوگۆ سەبارەت بە هەڵوێستەكانی ئەم دواییەی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی كوردستان و ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەكرێت و كۆدەنگییەك سەبارەت بە هەڵوێستی كورد لەمبارەیەوە دروست دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
29 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجەف: پلانی ئەمنیی تایبەت بە چلەی ئیمام حوسێن چووە بواری جێبەجێکردنەوە