
دیمەنی مۆلیدەیەک و لۆگۆی پڕۆژەی ڕووناکی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ژمارەیەک گەڕەکی سەنتەری شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک، هەزار و 260 مۆلیدە کوژاونەتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژ دوای ڕۆژ لەگەڵ فراوانتر بوونی پڕۆژەی ڕووناکی و گەیاندنی خزمەتگوزاری کارەبای 24 کاتژمێری بۆ گەڕەک و هاوبەشانی تازە، ژمارەی ئەو مۆلیدانەی کەپێشتر کاریان دەکرد کەمتر دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی تایبەت بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی، هەزار 260 مۆلیدە کوژاونەتەوە و لە ئەنجامدا ژینگەی کوردستان پاک و ئارام بووەتەوە.
هەولێر: 1092 مۆلیدە
سلێمانی: 79 مۆلیدە
دهۆک: 89 مۆلیدە
بۆچی گرنگە: کوژانەوەی ئەو ژمارە مۆلیدەیە، لە ڕووی ژینگەیی و تەندروستییەوە قازانج و سوودی گشتی هەیە و کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لە پاککردنەوەی ژینگە.
زانیاریی زیاتر: کۆتایی ئەم مانگە ژمارەی سوودمەندانی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرتاسەری کوردستان دەبێتە دوو ملیۆن کەس، تاوەکو ساڵی 2026 کارەبای تەواوی شار و ناوچەکان دەبێتە 24 کاتژمێری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەبارەت بە ڕووسیا زێلینسکی داوایەک ئاراستەی جیهان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرەکەی پێنجوێن هەزاران دۆنم پوش و پاوانی سوتاندووە
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات