فەرەنسا گەورەترین پرۆژەی کشتوکاڵی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر جێبەجێ دەکات
- ژینگە
- 2 حوزەیران

دیمەنی سەوزایی و هەردوو ئاڵای کوردستان و فەرەنسا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
فەرەنسا گەورەترین پرۆژەی کشتوکاڵی بە ناوی پلامێر پرۆجێکت لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەرمایەی دەیان ملیۆن دۆلار لە سنووری هەولێر جێبەجێ دەکات و سەدان هەلی کار دەڕەخسێنێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەر و کۆمپانیا بیانییەکان دەکات تاوەکو کار و پرۆژەکانیان بهێننە کوردستان، لەم چوارچێوەیەشدا کۆمپانیایەکی فەرەنسی گەورەترین پرۆژەی وەبەرهێنان لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێری پایتەخت دەکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای ڕاگەیاند: ناوچەیەکی گەورەی وەبەرهێنانی کشتوکاڵیی تایبەت بە چاندنی دار و درەخت لەسەر ڕووبەری 25 دۆنم زەوی لەسەر ڕێگای هەولێر – خەبات دەکرێتەوە. نەمامگەیەکی مۆدێرنە و لە قۆناغی یەکەمدا 600 هەزار شەتڵی 500 جۆر دار و درەخت لەخۆدەگرێت. سەدان هەلی کاریش بۆ خەڵکی سنوورەکە دابین دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکە ناوی پلامێر پرۆجێکتە، بە سەرمایەی دەیان ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت و ئێستا لە قۆناغی وەرگرتنی مۆڵەتدایە، چاوەڕوان دەکرێت لە کابینەی دەیەمدا دەست بە کارەکانی بکات. کۆمپانیا فەرەنسییەکە لە وڵاتەکانی مەغریب، مۆریتانیا و سەنیگال ناوچەی کشتوکاڵیی لەم شێوەیەی هەیە.
بۆچی گرنگە: پرۆژەکە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر پێشختسنی سێکتەری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا سەدان هەلی کار بۆ هاونیشتمانیان دابین دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات