
کاروانێکی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، دوو بنکەی سەربازیی وڵاتەکەی لە سووریا داخراون. دەشڵێت، بنکەیەکی دیکەی هێزەکانی ئەمریکاش ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات کراوە.
لێدوانی فەرمی: ڕۆژی سێشەممە 3-6-2025، بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد، 500 سەربازی ئەمریکا لە سووریا کشاونەتەوە و دوو بنکەی سەربازی داخراون، بنکەیەکی دیکەش لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوو ڕادەستی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' کراوە.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، دووبارە جێگیرکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا پەیوەستە بە بارودۆخی ئەمنی و بوونی گەرەنتی سەلامەتی بۆ سوپاکەیان.
لەلایەکی دیکەوە: تۆماس باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا پلانێکی وڵاتەکەی بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، "لە هەشت بنکەی سەربازی تەنیا یەک بنکەی سەربازی لە سووریا دەهێڵینەوە. گوتیشی "سیاسەتی ئەمریکا بۆ سووریا لە سیاسەتی 100 ساڵی ڕابردوو جیاوازە''.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2014ـەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، واشنتن زیاتر لە دوو هەزار سەربازی لە سووریا جێگیر کرد، بەڵام لە ئێستادا ژمارەکە بۆ 400 سەرباز کەمکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەدەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
داخستنی فڕۆکەخانەکانی عێراق 24 کاتژمێری دیکە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە