
دیمەنی کارتی دەنگدانی دەنگدەرانی عێراقی. وێنە؛ کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەبارەی کڕین و فڕۆشتن بە کارتی دەنگدانەوە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت" بەبێ ئامادەبوونی دەنگدەر کارتەکەی هیچ بەهایەکی نییە و لەڕۆژی دەنگدان کاری پێناکرێت" .
وێنە گەورەکە: هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوو، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 2025-11-11، لەسەرتاسەری عێراق بەڕێوەبچێت، بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی بەشداربوو بەبێ گوێدان بە ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن بەردەوامن لە پێشێلکاری پڕۆسەکە.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی فەرمی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: کارتی دەنگدان بەبێ ئامادەبوونی دەنگدەر هیچ بەهایەکی نییە، چونکە لە ڕۆژی دەنگدان بەدەر لەڕێکارە تووندەکانی کۆمیسیۆن، ئامێرەکانی دەنگدان بەبێ پەنجەمۆری هەر 10 پەنجەی دەنگدەر کارتەکە ناخوێنێتەوە .
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە ئەو کەسانەی مامەڵەی کڕین و فڕۆشتن بەکارتی دەنگدانەوە دەکەن بەتایبەتی دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە نرخی هەر کارتێک گەیشتووەتە 400 هەزار دینار، غەلای دەڵێت "سزای زیندانی تاوەکو یەک ساڵ بەسەر هەر کەسێکدا دەسەپێنرێت ئەگەر کڕین و فڕۆشتن بەکارتی دەنگدانەوە بکات" .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەران دەبرێتە کۆنفرانسی مافی مرۆڤ لە جنێف
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کیێڤ بۆردوومان دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری سێ بژاردەی کورد بۆ چارەسەری پرسی مووچە ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نوێ دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا حوكمی شەرعیی نوێژی جەژن لە ڕۆژی هەینیدا ڕوون دەكاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چاودێریی بازرگانیی سۆران فێڵی چێشتخانەیەک ئاشکرا دەکات
4 حوزەیران
ئەحکام و ئاداب و حیکمەت و گەورەیی قوربانیكردن
4 حوزەیران
چەندین جۆری باڵندەی کێوی لە سلێمانی دەستیان بەسەردا دەگیرێت
4 حوزەیران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسی بڕینی مووچەی فەرمانبەران دەبرێتە کۆنفرانسی مافی مرۆڤ لە جنێف
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کیێڤ بۆردوومان دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشیار زێباری سێ بژاردەی کورد بۆ چارەسەری پرسی مووچە ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نوێ دەکاتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداریی دەدرێت بە گەشتیاران لە مەلەکردن لە ڕووبار و زێیەکان