120 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەران دەكوژێندرێتەوە
- هەواڵ
- 5 حوزەیران

ئامادەکردنی زەوی بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەران
ئاڤا نیوز
یەكێتیی جووتیارانی كوردستان ئاشكرای دەكات، لەپێناو تەرخانكردنی زەوی گونجاو بۆ دابەشكردنی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی كە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، نزیكەی 120 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی دەكوژێندرێتەوە و دەكرێن بە زەویی شارەوانی.
وێنە گەورەكە: ئێستا ڕەزامەندی 420 هەزار فۆرمی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینان لە ئەنجوومەنی وەزیران گەڕاوەتەوە، ڕەزامەندی تەرخانكردنی زەوی بۆ سوودمەندبووان تەواوبووە و ئاڕاستەی شارەوانییە پەیوەندیدارەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كراون، بەڵام لە بەشێك لە شوێنەكان گرفتی نەبوونی زەویی گونجاو بۆ دابەشكردن هەیە، بەتایبەت لە سنووری پارێزگای هەولێر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاماژەی بەوەكرد، بەمەبەستی تەرخانکردنی زەوی بۆ سوودمەندبووان، پێویستە بەشێک لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی دەورووبەری هەولێر و چەند شارێكی تر بکوژێنینەوە و ڕەگەزی زەوییەکان بکەینە زەویی شارەوانی، پاڵپشت بە یاسا کارپێکراوەکان و بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: یەكێتیی جووتیارانی كوردستان بە نووسراوی فەرمی كە ئاڕاستەی وەزارەتی شارەوانی كردووە و وێنەیەكی بۆ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش ڕەوانە كردووە، نیگەرانی لە كوژاندنەوەی زەوییە كشتوكاڵییەكان و گۆڕینی ڕەگەزیان بۆ زەویی شارەوانی دەربڕیوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بڵاوكراوەیەكی یەکێتیی جووتیارانی کوردستان، لە سنووری هەولێر 80 هەزار دۆنم زەویی کشتوکاڵی، لە سنووری سلێمانی 17 هەزار دۆنم و لە پارێزگای دهۆکیش 8 هەزار دۆنم و لە ئیدارەی گەرمیان 10 هەزار دۆنم زەویی كشتوكاڵی، بۆ مەبەستی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەران دەكرێنە زەویی شارەوانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت