
فڕۆکەیەک لەگەڵ ئاڵای ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئەڵمانیا ڕایدەگەیێنێت کە لە ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل بەردەوام دەبێت.
لێدوانی فەرمی: یوهان وادەفۆل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە وەڵامی پرسیاری ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، ئەڵمانیا درێژە دەدات بە پشتیوانیکردن لە دەوڵەتی ئیسرائیل و لەو چوارچێوەیەشدا لە ناردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام دەبێت.
- سەرجەم ئەندامانی حکومەتە هاوپەیمانییەکەی ئەڵمانیا لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل کۆکن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم پشتیوانییەی حکومەتی ئەڵمانیا بۆ ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی ڕاپرسییەکی دامەزراوەی 'ئینسا' 58%ـی ئەڵمانییەکان لەگەڵ ئەوەدان کە حکومەتی وڵاتەکەیان ناردنی چەک بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت. هاوکات 22% پێچەوانەی ئەمە بیر دەکەنەوە و 19%ـیش بۆچوونی خۆیان دەرنەبڕیوە.
باکگراوند: ئیسرائیل لە ئۆکتۆبەری 2023ـەوە نزیکەی 55 هەزار فەلەستینی لە کەرتی غەززە کوشتووە. وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ دابین دەکەن تا لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بەکاریان ببات. لەم ماوەیەدا ئەڵمانیا بە بەهای 485.1 ملیۆن یۆرۆ چەکی بۆ ئیسرائیل ناردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت