
د. کەمال کەرکووکی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەلی کوردستان ڕووبەڕووی سیاسەتی نوێی ستەمکارانە دەبێتەوە و بەغدا بە ئەنقەست قەیران دروست دەکات، بەجێگەی گەڕانەوە بۆ دەستوور و میکانیزمە یاسایی و دامەزراوەییەکان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا.
چیرۆكی سەرەكی: لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، د. کەمال کەرکووکی، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردەوە، لە پەیامەكەیدا پرسی بڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی باسكردووە بە سیاسەتی نوێی ستەمكارانە بەرامبەر گەلی كوردستان وەسفی دەكات.
پەیامی فەرمی: كەمال كەركووكی لە پەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكرد، بڕیاری بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، هەنگاوێکی مایەی سەرسوڕمانێکی بەرفراوان بوو بەهۆی ڕەهەندە سیاسی و مرۆییەکانی و هەستیاریی کاتی و ناوەڕۆکیەوە، بەڵام ئەوەی ڕوونە؛ ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دوورخستنەوەی سەرنجە لەو ئاڵنگارییە جەوهەرییانەی بەردەم حکومەتی عێراق لە بواری پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی گەشەپێدان و چارەسەرکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی داراییدا.
كەركووكی دووپاتیشی دەكاتەوە، بەغدا بە ئەنقەست قەیران دروست دەكات، لەجیاتی گەڕانەوە بۆ دەستوور و میکانیزمە یاسایی و دامەزراوەییەکان لە چارەسەرکردنی ناکۆکییەکاندا.
زانیاریی زیاتر: ئەو هەنگاوەی بەغدا کە لە سەر بیانووی بێ بنەمای دەستووری و یاسایی بونیادنراوە، سەرپێچییەکی ڕوون و ئاشکرای دەستووری عێراق و یاسای بودجەی فیدراڵیە. چونکە ماددە پەیوەندیدارەکان باسی بڕینی پارەدارکردن ناکەن، بەڵکو باسی میکانیزمی ڕوون بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان (ئەگەر بە ڕاستی هەبن) دەکەن، لە ڕێگەی لیژنە پسپۆڕەکانەوە نەک بە سەپاندنی سزای بەکۆمەڵ.
باكگراوند: وەزارەتی دارایی عێراق بە واژۆی تەیف سامی، وەزیری دارایی بەر لە جەژن، بەدیاریكراوی لە ڕۆژی 28-5-2025، بەشێوەیەكی كتوپڕ و چاوەڕواننەكراو، بڕیاری ڕاگرتنی 8 مووچەی ئەمساڵی هەرێمی كوردستانی دا، بە پاساوی ئەوەی هەرێمی كوردستان بڕی پشكی خۆی لە یاسای بودجە تێپەڕاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 11 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 42 خولەک لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجەف: پلانی ئەمنیی تایبەت بە چلەی ئیمام حوسێن چووە بواری جێبەجێکردنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- بزنس
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاری لهبارهى مووچه و ڕێككهوتنی ههولێر و بهغدا