سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات

شەیری بکە لە:
سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە، موقتەدا سەدر داوای زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف دەکات و داواش دەکات زیارەتەکە بەبێ دروشم بەڕێوەبچێت.

بۆچی گرنگە: لای شیعە مەزهەبەکان ڕۆژی 18ـی زیلحیجە کە بە جەژنی "غەدیر" ناسراوە، بە ڕۆژێکی پیرۆز دادەنرێت، گوایە لەم ڕۆژەدا پەیامبەری ئیسلام، ئیمامی عەلی وەک شوێنگرەوەی خۆی داناوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە لە پەیامێکدا کە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە داوا دەکات ڕۆژی یەکشەممە 2025-06-15، بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە، زیارەتی ملیۆنی بۆ شاری نەجەف ڕێکبخەن و سەردانی مەزارگەی ئیمامی عەلی بکه‌ن .

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 2024-05-22، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پشووە فەرمییەکان دا و لەسەر داوای موقتەدا سەدر ئەو ڕۆژەی وەک پشووی فەرمی ناساند. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: