ئەڵمانیا: هەمیشە ئامادەیین چەک بۆ ئیسرائیل دابین بکەین

شەیری بکە لە:
ئەڵمانیا: هەمیشە ئامادەیین چەک بۆ ئیسرائیل دابین بکەین

ژمارەیەک سەربازی سوپای ئیسرائیل لەبەرەی جەنگ

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانەی وتارێکیدا لە  دانیشتنێکی پەرلەمان، پاڵپشتی و پێشکەشکردنی هاوکاری وڵاتەکەی بۆ ئیسرائیل دووپاتکردەوە.

 

وێنە گەورەکە: وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا چەک و کەرەستەی سەربازی بۆ دابین دەکەن تا لە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بەکاریان بهێنێت، لەم ماوەیەدا ئەڵمانیا بە بەهای 485.1 ملیۆن یۆرۆ چەکی بۆ ئیسرائیل ناردووە.


لێدوانی فەرمی: وەزیری بەرگری ئەڵمانیا ڕایگەیاند:  ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیکردنی دەوڵەتی ئیسرائیل، لەوانەش بە ناردنی چەک و تەقەمەنی زیاتر بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەڵوێستەی ئەڵمانیا بۆ ناردنی چەکی زیاتر بە ئیسرائیل کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و وڵاتان ناڕازەییەتی خۆیان دەڕبریوە و ڕایانگەیاند، ئەڵمانیا بەشدارە لە کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر هاووڵاتییانی کەرتی غەززە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: