تەنها لەماوەی دوو ڕۆژدا زۆرترین بەرهەمی سەوزە و میوە ڕەوانەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە دوو ڕۆژی کۆتایی جەژنی قوربان نزیکەی 10 هەزار تۆن بەرهەمی خۆماڵی، لە هەولێرەوە هەناردەی پارێزگاکانی عێڕاق دەکرێت.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوو جووتیاران و بازرگانانی هەولێر، لە بازگەکانی عێڕاق ڕێگریان لێدەکرا بەرهەمە کشتوکاڵیەکانی سەوزە و میوە لە هەولێرەوە هەناردەی پارێزگاکانی عێڕاق بکەن، بەوهۆیەوە جووتیاران و بازرگانان زیانێکی زۆریان بەردەکەوت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێدانی پشتگیری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر کێشەی ڕێگریکردنی لە بەرهەمی جووتیارانی کوردستانی چارەسەر کردووە، بەجۆرێک تەنها لە ڕۆژانی سێیەم و چوارەمی جەژنی قورباندا، نزیکەی 500 پشتگیری بە جووتیاران و بازرگانان دراوە.
- تەنیا لەماوەی دوو ڕۆژی جەژندا، نزیکەی 10 هەزار تۆن بەرهەمی سەوزە و میوەی خۆماڵی کە تازە و لەم وەرزە پێگەیشتوون بەبێ ڕێگریکردن لە بازگەکان هەناردەی پارێزگاکانی عێراق کراون.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژانە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ هەولێر، 250 بۆ 300 پشتگیری بە جووتیاران و بازرگانان دەدات، کە بۆ هەر پشتگیریەک زیاتر لە 10 بۆ 15 تۆن بەرهەمی کشتوکاڵ لە هەولێرەوە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
بەڕێژەی 37.4% سەربڕینی ئاژەڵ لە هەولێر زیادی کردووە
- تەندروستی
- 42 خولەک لەمەوپێش
پێنج تووشبووی نوێی تای خوێنبەربوون لە زیقار تۆمار کران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی زاخۆ: کچێکی بیرکۆڵ شەربەت و سبخی بەسەر دوو ATM کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پسپۆڕێکی خەو: خواردنەوەی کوپێک شیر لە شەواندا خەو باشتر دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت 300 هەزار گەشتیار و سەردانیکار بێنە هەرێمی کوردستان
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا حوكمی شەرعیی نوێژی جەژن لە ڕۆژی هەینیدا ڕوون دەكاتەوە
5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
5 حوزەیران
چاودێریی بازرگانیی سۆران فێڵی چێشتخانەیەک ئاشکرا دەکات
4 حوزەیران
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
بەڕێژەی 37.4% سەربڕینی ئاژەڵ لە هەولێر زیادی کردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی زاخۆ: کچێکی بیرکۆڵ شەربەت و سبخی بەسەر دوو ATM کردووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمریکا 60 کەس بەهۆی خۆپیشاندانەوە دەستگیرکران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆککۆماری عێراق: بەهۆی گۆڕانی ئاو و هەواوە ئاوی دیجلە و فوڕات دابەزیوە