کەشناسیی: پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژانی داهاتوو بەرز دەبنەوە

شەیری بکە لە:
کەشناسیی: پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژانی داهاتوو بەرز دەبنەوە

سەرچاوەیەکی ئاوی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


دەستەی کەشناسیی عێراق و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتوو ئاشکرا دەکەن و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک نمەباران لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ لەو ناوچانە. پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە دوێنێ.

 

- سەبارەت بە سبەی چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەلات نیمچە هەوردەبێت و بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویش بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 41 پلە، سلێمانی: 38 پلە، دهۆک: 40 پلە، کەرکووک: 43 پلە، زاخۆ: 41 پلە، هەڵەبجە: 39 پلە، سۆران: 38 پلە، حاجی ئۆمەران: 25 پلە و گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی دەبێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی کەشناسیی عێراق، "سبەی چوارشەممە، کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن، بەڵام کەمێک لە ناوچەی باشوور بەرز دەبنەوە."

 

ژمارەکان وادەڵێن: "بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەی چوارشەممە: دهۆک 38، سلێمانی 39، هەولێر 40، نەینەوا و کەرکووک 43، بەغدا، دیالە، سەڵاحەدین، ئەنبار و بەسرە 45، نەجەف، کەربەلا، واست، بابل، میسان و موسەننا 46، دیوانیە و زیقار 47 پلە دەبێت."

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بۆ ڕۆژی پێنجشەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، پلەکانی گەرما کەمێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باکوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن."

 

- ڕۆژی هەینی کەشوهەوا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک لە ناوچەکانی باکوور و باشوور بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی ناوەڕاست هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن."


- ڕۆژی شەممەی داهاتوو، کەشوهەوا لە سەرانسەری وڵاتدا ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک لە ناوچەی باکوور بەرز دەبنەوە و لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: