یەکەم کاروانی حاجییان گەیشتەوە عێراق

شەیری بکە لە:
یەکەم کاروانی حاجییان گەیشتەوە عێراق

دیمەنی بەشێک لە حاجییان دوای گەڕانەوەیان بۆ عێراق. وێنە؛ وەزارەتی گواستنەوەی عێراق

ئاڤا نیوز

پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی عێراق دەستی پێکرد و یەکەم کاروانی حاجییان لە فڕۆکەخانەی تائیفەوە گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

وێنە گەورەکە: بەمەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، نزیکەی 40 هەزار هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراقەوە هەم لە ڕێگەی ئاسمانی و هەمیش لە ڕێگەی وشکانی سەردانی شانشینی سعودییەیان کردبوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-6-11، یەکەم کاروانی حاجییانی عێراق لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی تائیفەوە گەیشتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

لەلایەکی دیکە: دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆی بۆ بەڕێکەوتنی حاجییانی لە ڕێگەی وشکانییەوە ڕایگەیاندبوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو "ڕۆژی 2025-06-14، هەم لەڕێگەی وشکانی و هەمیش لە ڕێگەی ئاسمانییەوە پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: