
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات بەم زووانە حکومەت خشتەی بودجەی ئەمساڵ ڕەوانەی لیژنەکە بکات، هاوکات دووپاتی کردەوە پەرلەمان ئامادەیە دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامبدات لەپێناو پەسەندکردنی خشتەکە.
وێنە گەورەکە: لە مانگی ڕابردوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی ڕاسپارد خشتەی بودجەی ساڵی 2025 ئامادە بکەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و ناردنی بۆ پەرلەمان، تاوەکو ئێستا خشتەکە تەواو نەبووە، بەشێک لە پەرلەمانتاران پێشبینی دەکەن بەم نزیکانە خشتەکە بگاتە پەرلەمان.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی "سەباح"ـی ڕاگەیاند: پێشبینی دەکەین خشتەکانی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2025 بەم زووانە لە لایەن حکومەتەوە بگاتە پەرلەمان، ئەوەش دوای تەواوکردنی پڕۆسەی ئامادەکردنی لەلایەن حکومەتەوە، هاوکات جەختیشی کردەوە کە پەرلەمان ئامادەیە دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامبدات بە ئامانجی گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی خێرای خشتەکە.
زانیاریی زیاتر: جەمال کۆچەر ئەمەشی وت: لیژنەی دارایی پێشبینی ناکات دانیشتنی پەیوەست بە خشتەی بودجە گفتوگۆیەکی دوور و درێژ یان قووڵ بێت بەهۆی ئەوەی پێناچێت هیچ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بە بەراورد بە بودجەی ساڵی ڕابردوو لە خشتەکە بکرێت.
لە لایەکی دیکەوە: دکتۆر خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا هەواڵێکی پشتڕاستکراو دەربارەی هاتنی خشتەی بودجە نییە و حکومەت هیچ وادەیەکی بۆ ناردنی خشتەی بودجە بۆ پەرلەمان دیاری نەکردووە، هێشتاش نازانرێت ئایە گۆڕانکاری لە خشتەکە دەکرێت یاخود نا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2023، پەرلەمانی عێراق یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی سێ ساڵەی (2023، 2024، 2025) پەسەند کرد، ساڵی ڕابردووش خشتەی بودجەی پەسەند کرد کە بڕەکەی زیاتر بوو لە 211 تریلیۆن دینار، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بڕەکە کەمتر بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کوژراو و بریندارانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل جارێکی دیکە تاران و ئەسفەهانی بۆردوومان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کوژراو و بریندارانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل جارێکی دیکە تاران و ئەسفەهانی بۆردوومان کرد
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو هاونیشتمانییانەی لە ئیستەنبووڵ و عەممان گیریان خواردووە، دەگەڕێنرێنەوە