کۆمیسیۆن ژمارەی سەرەتایی ناوەند و بنکەکانی دەنگدان ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن ژمارەی سەرەتایی ناوەند و بنکەکانی دەنگدان ئاشکرا دەکات

دیمەنی دەنگدانی هاووڵاتییەک

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای دەکات، نزیکەی نۆ هەزار ناوەندی دەنگدان و زیاتر لە 40 هەزار بنکەی دەنگدان بەشێوەیەکی سەرەتایی جێگیرکراون، ڕاشیدەگەیێنێت، پێویستیان بە کارمەندی زیاتری سەر سندووقەکانی دەنگدان هەیە.

وێنە گەورەکە: بڕیارە مانگی 11ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەپێی ڕەزامەندیی عامر حوسێنی، سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان، بۆ جێگیرکردنی سەرەتایی ناوەند و وێستگەکانی دەنگدان، ژمارەی ناوەندە گشتییەکانی دەنگدان گەیشتووەتە هەشت هەزار و 788 ناوەند و ژمارەی بنکە گشتییەکانیش گەیشتووەتە 40 هەزار و 819 بنکە.

زانیاریی زیاتر: بە وتەی جومانە، کۆمیسیۆن پێویستیی بە نزیکەی 250 هەزار کارمەندی سەر سندووقەکانی دەنگدان هەیە، بەڵام تاوەکو 2025-06-10 تەنیا 231 هەزار و 16 کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە، دەرگای خۆ تۆمارکردنیش تا 2025-07-09 واڵا کراوە.
 
لینکی پێشکەشکردن

شەیری بکە لە: