
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمان دەكات، ڕێزی تایبەتی ئەو کارمەندانە بگرن كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشی شۆردنی گورچیلە بوون. ئەم فەرمانە سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت دەگرێتەوە.
بۆچی گرنگە: ئەم فەرمانە سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت دەگرێتەوە، بەتایبەت ئەوانەی لە کەرتی سەربازی و ئەمنی کاردەکەن و تووشی نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشی شۆردنی گورچیلە دەبن، ئەمەش وەک پاڵپشتییەکی دەرونی و پێزانینێك بۆ بارودۆخی تەندروستییان.
شێوازی جێبهجێكردن: بەپێی فەرمانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێویستە هەموو وەزارەت و هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن لەگەڵ تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە و نەخۆشی شۆردنی گورچیلە.
- لە پەنجەمۆری ئامادەبوون و ڕۆیشتن لێخۆشبوونیان بۆ بکرێت.
- بۆ پێدانی مۆڵەت ئاسانکارییان بۆ بکرێت.
- بە پێی دەسەڵاتی وەزیر هاوکاری دارایی بکرێن.
- لە مەرجی تیروپشکی حەج ببەخشرێن.
- هێڵی ئاسمانی عێراقی داشکاندنی گونجاویان لە بلیتی فڕۆکەوانی بۆ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئاماری نوێ؛ ڕێژەی هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ 10.8% دابەزیووە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک هاوپەیمانیی عەرەبی سەلوا مەفرەجی لە ڕیزەکانی دەردەکات