
دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە نووسراوی فەرمی چوار بڕیاری نوێی لەبارەی مووچە بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان دەکردووە، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو لە مانگی حەوتی ئەمساڵەوە سەرباری لێبڕینی 10%ـی خانەنشینی، 3%ـی دیکە لە مووچەکانیان دەبڕدرێت وەک قەرەبووی 10 ساڵی ڕابردوو کە لەو ماوەیەدا کەمتر و 7% لە مووچەی فەرمانبەران دەبڕدرا.
وێنە گەورەکە: پێشتر لە کوردستان لێبڕینی خانەنشینی 7% بوو، بەڵام دوای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی کوردستان لەگەڵ عێراق کە لە 2024-06-01ـەوە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کرا، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق کە لە ساڵی 2014ـەوە دەرچووە لێبرێنی مووچە بۆ خانەنشینی 10% یە و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەبێت قەرەبووی ئەو چەند ساڵەی ڕابردوو بکەنەوە و مانگانە بڕێک لە مووچەکەیان دەبڕدرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤای گوت، "لە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی شەشدا لێبڕینی 3% ناکرێت، بەڵام لە مانگی حەوتەوە ئەو پڕۆسەیە دەستپێدەکات و سەرجەم مووچەخۆران دەگرێتەوە."
شێوازی جێبەجێکردن: لێبڕینەکە مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە 1-1-2014ـەوە تاوەکو 30-6-2024 دەبێت هەموو فەرمانبەر و خانەنشینێک بەپێی یاساکەی عێراق 3% لە مووچەکەی دەگێڕدرێتەوە وەک قەرزێک لەسەریان، قەرزەکەش بۆ فەرمانبەران بە سێ ساڵ و بۆ خانەنشینان بە پێنج ساڵ وەردەگیرێتەوە و مانگانە جگە لە لێبڕینی خانەنشینی، بڕێکی دیکە لە مووچەکەی وەک قەرەبووی ئەو ساڵانەی کەڵەکەبووە دەبڕدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئاسیاسێل سێ خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەست دەهێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر پیاوێک زیاتر لە 45 ساڵە پیکابێکی هەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
23 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
29 تەممووز
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
29 تەممووز
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
29 تەممووز
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی مووچە پەشیمان دەبێتەوە
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆسیەی خانەنشینی سێ تەمەنەکە تەواو دەبێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ لە بازاڕەکان جێگیر دەبێت