
دیمەنی پاشماوەی فڕۆکەکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
فڕۆکەیەک کە بەرەو لەندەن گاتویک دەڕۆیشت، لە فڕۆکەخانەی ئەحمەدئاباد لە ڕۆژئاوای هیندستان کەوتە خوارەوە، داتاکان دەریدەخەن کە فڕۆکەکە کەمتر لە خولەکێک دوای هەڵفڕینی کەوتۆتە خوارەوە و بە هۆیەوە سەرجەم سەرنشینەکانی فڕۆکەکە گیانیان لەدەستدا.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی فڕۆکەیەک لە هیندستان بە 242 سەرنشینەوە کەوتەخوارەوە، کۆمپانیای ئایر هیندستان پشتڕاستی کردەوە کە گەشتی AI171 لە ئەحمەدئابادەوە کە بۆ لەندەن گاتویک دەڕۆیشت دوای هەڵفڕین تووشی ڕووداوێک بووە، کە 242 سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی لە فڕۆکەی جۆری Boeing 787 -8 هەڵگرتبوو، لەو ژمارەیە 169 کەسیان خەڵکی هیندستانن، 53 کەسیان خەڵکی بەریتانیان، یەک کەسیان خەڵکی کەنەدا و حەوت کەسیان خەڵکی پورتوگالن. دوای کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، کە سەرجەم 242 کەسەکە گیانیان لەدەست داوە.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژی فڕۆکەخانەکە لە یەکەم لێدوانی خۆیدا لە دوای کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ڕایگەیاندووە، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئەحمەدئاباد و گەڕانەوەیان ڕاگیراون، پۆلیسی هیندستانیش ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەکە کەوتووەتە سەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی پزیشکان لە شاری ئەحمەدئاباد، دەسەڵاتداران لە لێکۆڵینەوەن بۆ هۆکاری ڕووداوەکە و بریندارەکان دەگوازرێنەوە بۆ نزیکترین نەخۆشخانە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی میدیا ناوخۆییەکان، فڕۆکەوانەکان نزیکەی 10 هەزار کاتژمێر ئەزموونی فڕینیان هەبووە و پێش کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە هەستیان بەوە کردووە فڕۆکەکە کێشەی هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: کێیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت: "ئەو دیمەنانەی دەردەکەوێت فڕۆکەیەک بەرەو لەندەن کە زۆرێک لە هاووڵاتیانی بەریتانیای هەڵگرتووە و لە شاری ئەحمەدئابادی هیندستان کەوتووەتە خوارەوە "وێرانکەرن"، ئاماژەی بەوەشکرد" بیرکردنەوەکانم لەگەڵ سەرنشینەکان و خێزانەکانیاندایە لەم کاتە قووڵە دڵتەزێنەدا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە 26 گەڕەکی دیکەی دهۆک
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا ترەمپ بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی کاندید دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باندێك بە هەشت هەزار حەبی ترامادۆڵ و 10 كیلۆگرام ماریجواناوە دەستگیر دەكرێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو دەروازەی عێراق هەزاران زیارەتکاری ئێرانی بۆ عێراق هاتوون