
دیمەنی ئاسمانی شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات ئەمڕۆ ئەگەری كەمێك تاوەباران هەیە و سبەیش پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
بڵاوكراوەی فەرمی: كەشناسیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووریش نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوەباران و بروسکە، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی تۆماركراوەكانی دوێنێ دەبن.
زانیاریی زیاتر: كەشناسیی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە سبەی ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەكانی گەرماش نزیكەی دوو پلە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشكەشكاری كەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: لە ڕۆژانی جەژنەوە تاوەكوو دوێنی، باران بە پچڕ پچڕی لە چەند ناوچەیەكی جیاوازی هەرێمی كوردستان دەباری و دوایین شوێنیش زاخۆ بوو كە دوێنی بڕێكی كەم بارانی لێ باری، بەڵام لەمەودوا بارانبارین نامێنێت و وردە وردە پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
پلە پێشبینیكراوەكانی گەرمای ئەمڕۆی شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان:
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :41 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کوژراو و بریندارانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل جارێکی دیکە تاران و ئەسفەهانی بۆردوومان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- ژینگە
- 11 حوزەیران
ئاگرەکەی قەرەداخ کۆنترۆڵ کرا