بەریتانیا لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران: ساتێکی مەترسیدارە
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش

کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا
ئاڤا نیوز
بەریتانیا هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە مەترسی وەسف دەکات و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەڵێت، ئێستا کاتی دانبەخۆداگرتنە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشێکی فراوان و وردی کرد سەر چەندین شار و ژمارەیەک دامەزراوەی گرنگیشی بە ئامانج گرت کە بەهۆیانەوە ژمارەیەک فەرماندەی باڵا و شەش زانای ئەتۆمی ئەو وڵاتەی کوشت.
لێدوانی فەرمی: کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، سەبارەت بە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند، "ئێستا کاتی دانبەخۆداگرتن، هێمنی و گەڕانەوەیە بۆ دیپلۆماسی."
- ستارمەر لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان بە خۆیاندا بگرن و بە خێرایی گرژییەکان کەم بکەنەوە. ئەو گوتیشی "دەبێت سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپێشینە بێت و ئێمە داوا لە هەموو لایەک دەکەین گرژییەکان کەم بکەنەوە."
لەلایەکی دیکەوە: هاوکات دیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ڕایگەیاند ئەمە ساتێکی مەترسیدارە و سەقامگیریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاسایشی جیهانی گرنگە و هەڕەشەی سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە لە بەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کوژراو و بریندارانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل جارێکی دیکە تاران و ئەسفەهانی بۆردوومان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کوژراو و بریندارانی جەنگی ئیسرائیل و ئێران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل جارێکی دیکە تاران و ئەسفەهانی بۆردوومان کرد
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو هاونیشتمانییانەی لە ئیستەنبووڵ و عەممان گیریان خواردووە، دەگەڕێنرێنەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران بەپەلە کۆ دەبێتەوە