گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن

شەیری بکە لە:
گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل گەیشتنی گەنمی ئەمریکی بۆ عێراق دوادەخەن

دیمەنی کەشتییەک لە دەریای ناوەراست

ئاڤا نیوز

حەوت کەشتیی بارهەڵگری ئەمریکی کە زۆربەیان گەنمیان بۆ عێراق بارکردووە، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، لە ڕێڕەوە ئاوییە سەرەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕووبەڕووی دواکەوتن بوونەتەوە.

وێنە گەورەکە: شەڕی مووشەکیی نێوان ئیسرائیل و ئێران پێینایە ڕۆژی چوارەم، جگە لە پەکخستنی ئاسمانی زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە، ئاستەنگی لەسەر جووڵەی بازرگانی لە کەنداو و دەریای سووردا داناوە.

بینراو و بیستراو: بەپێی زانیارییەکانی کۆمپانیای "ستاندارد ئاند پورز"ـی ئەمریکی، هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی ئەو کەشتیانەی پشتیوانیی ئیسرائیل دەکەن، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جووڵەی بازرگانی لە کەنداو و دەریای سووردا داناوە.

کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئەم دۆخە بووەتە هۆی ناجێگیری لە بازاڕەکاندا و شڵەژانی دروستکردووە، بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵ و کانزاکاندا.

ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت ئەم گرژییانە ببنە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی دڵنیایی (بیمە)ـی مەترسییەکانی جەنگ بۆ کەشتییەکان، هەروەها نرخی سووتەمەنی و تێچووی گواستنەوەی دەریاییشی بەرزکردووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرژییەکانی نێوان تاران و تەلئەبیب دوای هێرشە مووشەکییە چاوەڕواننەکراوەکەی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران و وەڵامدانەوەی خێرای تاران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، گەیشتە لووتکە و ترسی لە هەڵگیرسانی جەنگێکی فراوانتر لە ناوچەکەدا دروست کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ