چەند پارێزگایەکی عێراق هەڕەشەی تیشکی کوشندەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان لەسەرە
- هەواڵ
- 16 حوزەیران

بنکەی یەکێک لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران کە لە ئاسمانەوە وێنەی گیراوە
ئاڤا نیوز
لەگەڵ ئەوەی تاوەکو ئێستا لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، هیچ چالاکیەکی تیشکدەر لە ئاسمانی عێراق تۆمار نەکراوە، بەڵام بەپێی ڕوانگەی سەوزی عێراق سێ پارێزگای باشووری هاوسنووری ئێران هەڕەشەی تیشکی کوشندەیان لەسەرە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار ڕۆژە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ئیسرائیل بە 200 فڕۆکەی جەنگی چەندین ناوەندی ستراتیژی ئەتۆمی و بنکەی سەربازی لە ئێران بۆردوومان کرد، لە ئاکامدا تاوەکو ئێستا زیاتر لە 32 فەرماندەی سەربازی سوپای پاسداران و زیاتر لە نۆ زانای بواری ئەتۆمی کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سەوزی عێراق لە زاری ئەیوب حەسەن، شارەزای بواری کیمیاوە بڵاوی کردەوە، هەر یەکە لەپارێزگای بەسرە، مەیسان و زیقار لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران هەڕەشەی تیشکی کوشندەیان لەسەرە.
مهترسیه پێشبینكراوهكان: ئەو شارەزایەی بواری کیمیاوی ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوو دامەزراوەی ئەتۆمیی "نەتەنز" و "بوشەهر"، زۆرترین مەترسی پیسبوونی تیشکدەری لەسەر ئەو سێ پاریزگایە هەیە، بەڵام دامەزراوەی ئەتۆمی "فۆردۆ" کە زیاتر لە 60% یۆرانیۆمی تێدا پیتێنراوە بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی لە نێوان زنجیرە شاخێکدا دەستی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلی پێنەگەیشتووە و مەترسی تیشکی کوشندەی لەسەر نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دامەزراوەی ئەتۆمیی "نەتەنز" 400 کیلۆمەتر لە سنووری عێراقەوە دوورە و 650 کیلۆمەتر لە بەغدای پایتەختەوە دوورە، دامەزراوەی بوشەهر کە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردێت، 450 کیلۆمەتر لە بەسرە دوورە و 500 کیلۆمەتر لە شاری عمارە دوورە، دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆش 450 بۆ 500 کیلۆمەتر لە کەربەلا و نەجەفەوە دوورە.
لەلایەکی دیکەوە: پسپۆرێکی بواری کیمیاوی دەڵێت، تەقاندنەوەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران زیان بە هەرێمی کوردستانیش دەگەیێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 43 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
43 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجەف: پلانی ئەمنیی تایبەت بە چلەی ئیمام حوسێن چووە بواری جێبەجێکردنەوە