لۆگۆی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران - لۆگۆی دەزگای مۆساد
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسداران ڕایگەیاند، بە مووشەکێک باڵەخانەی مۆسادیان کردووەتە ئامانج و دووکەڵی لێ بەرز بووەتەوە. دەزگای مۆسادیش بەردەوام دەڵێت، دەیان و سەدان ئەندامی مۆسادیان ناردووە بۆ ئێران.
ئەو شەڕەی ئێستا لەنێوان ئێران و ئیسرائیل ڕوودەدات، تەنیا شەڕی تەیارە و درۆن و مووشەک نییە، بەڵکو شەڕی سەختی دەزگا هەواڵگرییەکانە. ئەم دوو وڵاتە زیاتر لە 40 ساڵە شیر و تیر لەیەک دەسوون، لە هیچ شتێکا ڕەحمیان بە یەک نەکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێران خاوەنی وەزارەتی ئیتڵاعاتە و لە ساڵی 1981 دامەزراوە، کاری ئەم وەزارەتە کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر نەیارەکانیان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران. بودجەی ئەمساڵی وەزارەتی ئیتڵاعات 54 ترلیۆن تومەن بووە، دەکاتە نزیکەی 650 ملیۆن دۆلار، بەڵام دەزگای ئیتڵاعات یەکێک نییە لە ڕیزبەندی 10 دەزگا هەواڵگرییە بەهێزەکانی جیهان.
لەبەرامبەردا ئیسرائیل لەگەڵ مۆساد خاوەنی دوو دەزگای دیکەی هەواڵگرییە، ئەوانیش شاباک و هەواڵگری سەربازییە.
مۆساد لە ساڵی 1949ـەوە دامەزراوە و کاریان کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر ئەوانەی نەیاری ئیسرائیلن لە دەرەوەی وڵاتەکە. بوودجەی ئەمساڵیان 10 ملیار و 73 ملیۆن دۆلار بووە و لە ڕیزبەندی دووەم بەهێزترین دەزگا هەواڵگرییەکانی جیهانە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: لە شەڕی ئەم پێنج ڕۆژەی ڕابردوودا، ئێران هەر ڕۆژەی دەستگیرکردنی باند و ئەندامانی سەر بە مۆساد ڕادەگەیێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا ڤیدیۆی دەستبەسەرداگرتنی کۆگای دروستکردنی درۆنیش بڵاودەکاتەوە، دەوترێت مۆساد لەناو شارەکانی ئێران دروستی کردوون.
لەبەرامبەردا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئیسرائیلیش دەستگیرکردنی دوو کەسی ڕاگەیاند کە کاریان بۆ هەواڵگری ئێران کردووە.
چالاکییەکانی دەزگای مۆساد لە دوو ساڵی ڕابردوو
لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەزگای مۆساد چەندین کردەی زۆر سەیر و بەهێزی ئەنجامداوە، یەکێک لە کردەکان:
- تەقاندنەوەی پەیجەرەکان بوو بەدەستی ئەندامانی حزبوڵڵاوە.
- کوشتنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لەناو تاران.
- کوشتنی زیاتر لە 10 زانای ئەتۆمی و کوشتنی دەیان فەرماندەی باڵای سەربازی ئێران لەناو خۆی ئێران، کە دواتر مۆساد وتی ئەمەی کردوومانە بەشی زۆری بەهۆی بریکارەکانمان بوون لەناوخۆی ئێران کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ڤیدیۆی دوو لە بریکارەکانی بڵاوکردەوە.
شەڕی سایبەری (هێرشی ئەلیکترۆنی)
هەردوو دەزگای هەواڵگری مۆساد و ئیتڵاعات شەڕی سایبەری (هێرشی ئەلیکترۆنی) سەخت بەرامبەر یەکتر دەکەن، لەوانە:
- شەوی ڕابردوو کەناڵی 14١٤ـی ئیسرائیلی لەناکاو ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ژاوەژاوی تووند هات، دواتر دەرکەوت ئەمە شەپۆلێکی دزەکردن بووە هاتووەتە ناو سیستمەکەیان.
- لە بەرامبەردا ئەمڕۆ کێشە بۆ بەشێک لە سیستمی بانکی ئێران دروست بوو، ئەمەش بەهۆی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییەی کرابووە سەریان.
زانیاریی زیاتر: ئەوەی جێگای سەرنجە، مۆسادی ئیسرائیلی هەموو زانیارییە هەواڵگرییە سایبەرییەکانی خۆی لە ڕێگای یەکەی 8200 دەکات.
ئەم یەکەیە چییە و کارییان چییە؟
- یەکەی 8200 لە زیرەکترین گەنجەکانی ئیسرائیل پێکهاتوون، هەر ئەندامێکیان دەبێت زمانەکانی عیبری، عەرەبی، ئینگلیزی و فارسی بزانێت.
- ئەم یەکەیە زیرەکترین پسپۆڕەکانی بواری سیخوڕی سایبەر سیکویریتی و هێرشی ئەلیکترۆنی تیایدا کار دەکەن.
- چاودێری سیستمی زۆرینەی فڕۆکەخانەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئێران بە شێوەی ڕاستەخۆ و نا ڕاستەخۆ دەکەن.
- ئەوەندە بەنهێنی کار دەکەن تا ئێستا کەس نازانێت بەرپرسی یەکەمی دەزگاکە کێیە.
- کۆمپیوتەرەکانی ئەم یەک هەواڵگرییە توانای کۆنترۆڵکردنی ملیۆن پەیوەندییان هەیە، لەگەڵ ملیارەها وشە.
- ئەم یەکەیە ساڵی 2009 ڤایرۆسێکیان دروست کرد بەناوی (ستاکس نێت) توانییان بەو هۆیەوە دەستیان بگات بە دۆسیەی ئەلیکترۆنی سەرجەم دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەشێکی زۆری پارێزگاکانی ئێران ئینتەرنێت دەپچڕێت
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی داهاتی مانگی پێنج ڕەوانەی بەغدا دەکات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم حاجیانی هەرێمی کوردستان گەڕانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکێکی نوێ و نهێنیی دژی ئیسرائیل بەکاردەهێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
17 حوزەیران
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
16 حوزەیران
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
16 حوزەیران
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران