
باڵەخانەی وەزارەتی تەندروستی
ئاڤا نیوز
دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە سۆشیاڵ میدیا لەماوەی ڕابردوو، گوایە هاووڵاتییەك بەهۆی بەكارهێنانی ژیری دەستكرد گیانی لەدەستداوە، وەزارەتی تەندروستی ئەمە بە پڕوپاگەندە ناودەنێت و ڕەتیدەکاتەوە.
چیرۆک سەرەکی: لە ماوەی ڕابردوو قوتابییەکی زانکۆی سەڵاحەددین گیان لەدەست دەدات، دوای ئەو ڕووداوە دەنگۆی ئەوەی بڵاو دەبێتەوە کە داوای هاوکاری لە ژێری دەستکرد کردووە کە دەرمانێکی بۆ دەستنیشان بکات ئەویش دەرمانەکە بەکاردەهێنێت و دواتر گیان لەدەست دەدات، هەر دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆکە بنەماڵەی کۆچکردوو و زانکۆی سەڵاحەددین دەنگۆکەیان ڕەتکردەوە، ئەمڕۆش وەزارەتی تەندروستی بە پروپاگەندەی سۆشیال میدیا ناوی دەبات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "وەزارەتمان بەدواداچوونی تەواوی بۆ بابەتەكە كردووە و زانیاریی تەواوی لە كەسە نزیكەكانی كۆچكردوو و نەخۆشخانە وەرگرتووە، دەرەنجام گەیشتینە ئەو ڕاستییەی کەوا ئەم هەواڵە ڕاست نیە بەداخەوە چەندین ڕاگەیاندن و پەیجی سۆشیاڵمیدیا بەبێ گەڕانەوە بۆ لایەنی فەرمی کە وەزارەتی تەندروستییە تەنها ڕۆڵی گواستنەوەی ئەو پڕوپاگەندەیان کرد".
- "بەپێویستی دەزانین دوو پەیام بۆ بەرژەوەندی گشتی بخەینەڕوو:
یەکەم: پێویستە هاووڵاتیان هیچ دەرمانێك یان پێداویستیی پزیشکی بەبێ ڕاوێژی پزیشكی بۆ چارەسەر وەرنەگرن ئەگەر شوێنی فەرمی نەبێت، هەروەها گوێ لە هیچ ڕیکلامێکی ئۆنڵاین و سۆشیاڵمیدیا نەگرن کە بەبێ مۆڵەت و بەشێوەی نایاسایی دەرمان دەفرۆشنەوە بە هاووڵاتییان.
- لەڕووی پزیشکییەوە ئامرازی زیرەکی دەستکرد بەبێ پشکنینی پزیشکی و بینین و ڕاوێژی پزیشکی هەڵەی پزیشکی لێ دەکەوێتەوە.
دووەم: ڕاگەیاندنەکان و پەیجەکانی سۆشیاڵ میدیا پێویستە لەگەڵ لایەنی فەرمی بەدواداچوون بکەن پێش بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب