حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات بە هاوبەشی پێداچوونەوە بە پێناسەی گومرگی بکرێت

شەیری بکە لە:
حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات بە هاوبەشی پێداچوونەوە بە پێناسەی گومرگی بکرێت

جوڵەی ئۆتۆمبێل لە دەروازی سنووری هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات بە هاوبەشی پێداچوونەوە بە پێناسی گومرگی بکرێت و دووبارە نرخەکان ڕێکبخرێنەوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2019 حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر پێناسی گومرگی یەکگرتوو ڕێککەوتن، بەڵام لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو حکومەتی عێراق تاک لایەنە گۆڕانکاری لە پێناسی گومرگی کردووە.

کاریگەری و لێکەوتەکان: حکومەتی عێراق ساڵی 2024 بڕیاریدا ئەو کاڵایانەی لە رێگەی ئاوی هاوردە دەکرێن بە کۆنتێنەر گومرگیان لێوەربگیرێت، لە دەروازە وشکانییەکانیش بە سێت و کیلۆ هەژمار بکرێن، ئەمساڵیش بڕیاری 270ی دەرکردووە و گۆڕانکاری لە نرخی هەزار کاڵا کردووە، ئەم بڕیارانەش کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دروست کردووە و زیانی زۆری پێگەیاندووە.

لێدوانی فەرمی: د. سامی جەلال، ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ، ئەندامی شاندی دانوستانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا بە ئاڤای گوت: پێویستە بە هاوبەشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پێداچوونەوە بە پێناسەی گومرگی بکرێت و دووبارە نرخەکان ڕێکبخرێنەوە، دەکرێت ساڵانە گۆڕانکاری لە پێناسی گومرگی بکرێت بەڵام دەبێت ئەو گۆڕانکارییانە بە هاوبەشی بێت و جیاوازی نەبێت لەنێوان دەروازەکان.

زانیاریی زیاتر: لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاریی عێراق بۆ کاروباری ئابووری کە دوێنێ بە ئامادەبوونی نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بڕیاردرا دوو ئەندامی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو لیژنە هەمیشەییەی عێراق زیاد بکرێن کە تایبەتە بە پرسی دەروازە سنوورییەکان و پیداچوونەوە بە پێناسی گومرگی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ