یونیسێف: ئیسرائیل ڕۆژانە 28 منداڵ لە کەرتی غەززە دەکوژێت

شەیری بکە لە:
یونیسێف: ئیسرائیل ڕۆژانە 28 منداڵ لە کەرتی غەززە دەکوژێت

یەکێک لە کۆڵانەکانی کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز


ئاژانسی یونیسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان کە تایبەتە بە کاروباری منداڵان، ڕایگەیاند، ئیسرائیل ڕۆژانە بە شێوەی تێکڕا 28 منداڵ دەکوژێت. لە سەرەتای شەڕیشەوە زیاتر لە 60 هەزار کەسی کوشتووە کە زیاتر لە 18 هەزاریان منداڵن. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی یونیسێف منداڵان لە کەرتی غەززە بە هۆی هێرش و بۆردومانەکانەوە، هەروەها بەهۆی بەدخۆراکی و برسیەتییەوە، یان بە هۆی نەبوونی دەرمان و پێداویستییەوە، دەکوژرێن.  


زانیاریی زیاتر: یونیسێف لە ڕاگەیێنراوەکەیدا باس لەوەش دەکات کە ئیسرائیل ڕێگری لە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ ناو کەرتەکە دەکات و ئەمەش بووەتە هۆی درووستبوونی قەیرانێکی گەورەی مرۆیی و داڕمانی دۆخەکە.


ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: یونیسێف بۆ نیشاندانی قەبارەی زیانە مرۆییەکە دەڵێت: 28 منداڵ دەکاتە ژمارەی قوتابییانەی پۆلێک، واتە ڕۆژانە پڕی پۆلێکی قوتابخانە، منداڵ لە کەرتی غەززە دەکوژرێن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: