عێراق بڕیارێک لە بەرژەوەندیی قوتابییانی پۆلی 12ی هەرێمی کوردستان دەدات

شەیری بکە لە:
عێراق بڕیارێک لە بەرژەوەندیی قوتابییانی پۆلی 12ی هەرێمی کوردستان دەدات

دیمەنی ژمارەیەک قوتابی لە زانکی بەغدا

ئاڤا نیوز

حکومەتی عێراق بڕیاریدا قوتابییانی پۆلی 12ی هەرێمی کوردستان، ئارەزوومەندانە لە 12 زانکۆی جیاوازی عێراق وەربگیرێن بە سەرجەم بوارەکانەوە.

چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانسیی عێراق داوای لە زانکۆکانی؛ بەغدا، موستەنسڕییە، بەسڕە، تەکنەلۆژیا، کووفە، کەربەلا، ئەنبار، نەهرەین، تەکنیکی ناوەڕاست، تەکنیکی باشوور، تەکنیکی باکوور، فوڕاتی تەکنیکیی ناوەڕاست کردووە، قوتابییانی دەرچووی پۆلی 12ی هەرێمی کوردستان بە ئارەزوومەندانە لەو زانکۆیانە بەکالۆریۆس بخوێنن، بەپێی مەرجە بەرکارەکان و ڕێژەی نمرەی پێویست بۆ وەرگرتنیان.

نووسراوی فەرمی: فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەسەندن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە 29ی مانگی ڕابردوو نووسراوێکی فەرمیی ئاڕاستەی زانکۆ ناوبراوەکان کردووە بۆ دابینکردنی کورسیی خوێندن بۆ قوتابییانی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ