ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچە و جەنگی ئیسرائیل و ئێرانەوە

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سێ پرسی گرنگ و جیاوازی تاوتوێکرد و دەستپێکی کۆبوونەوەکەشی هێنانە بەرباسی ڕاگرتنی مووچەی مووچەخۆران بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە 18-6-2025، کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوو. 

 

زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، بابەتی بڕینی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە و درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی سزای سەرپێچی هاتووچۆ و دامەزراندنی دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتیی لەسەر داهاتی ناوخۆ باسکران. 

 

لێدوانی فەرمی: لە دەستپێکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: بە هەموو شێوەیەک،لە هەوڵ و کارکردنمان بەردەوامین بۆ چارەسەکردنی ئەم کێشەیە و بۆ ئەم مەبەستەش لەم یەک دوو ڕۆژەی دوایی، نامەیەکمان بۆ دادگەی فیدراڵی ناردووە، سەبارەت بە نایاسایی و نادەستووریبوونی بڕیاری بڕینی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە.

 

٠ سەرۆکوەزیران باسی لەوەشكردووە، هیوادارین دادگەی فیدراڵی لە وەڵامی نامەکەدا بڕیارێکی ئەرێنی و لە قازانجی خەڵکی کوردستان بدات، بە تایبەتیش کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی جێبەجێکردووە و خوازیارە لە بەرامبەریشدا، ڕێز لە مافە دەستوورییەکانی بگیرێت و شایستە داراییەکانی بنێردرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە باسکردن بوو لە دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان.


٠ لەمبارەیەوە ئەنجوومەنی وەزیران، جەختی لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان کردەوە، کە هەمیشە دژی شەڕ و گرژی و وێرانکاری بووە، وەکو هەمیشە فاکتەرێکی گرنگیی ئاشتی و ئارامیی و سەقامگیریی دەبێت و نابێتە مایەی هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێکی دراوسێ و هیچ لایەنێک.

٠
ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتیشی کردەوە کە هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی هەموو هەوڵێک دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستان و پاراستنی ئاشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە.

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە:
لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەدا، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، پێشنیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تایبەت بە لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیی هاتووچۆ بە ڕێژەی 20%ی بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە لە 7/1 تا 2025/12/31 خستەڕوو. بە کۆی دەنگی ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارە پەسەندکرا. 

٠
لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوە، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بابەتی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی گشتییان خستەڕوو.


- لە دوای گفتوگۆ، ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارەکەی پەسەند کرد و بڕیاری دامەزراندنیان لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی درا و ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری و تەندروستی و ئەنجوومەنی گشتیی ڕاژەی ڕاسپارد کە ڕێکاری پێویست بۆ دامەزراندنیان بگرنەبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ