
دیمەنی درۆنەکە
ئاڤا نیوز
لە سنووری ناحیەی بنگردی سەر بە قەزای دووکان و قەزای شارباژێر لەلایەن چەند هاووڵاتییەکەوە درۆنێکی قەبارە بچووک دەدۆزرێتەوە، لە ماتۆڕێکی بچووک و پەروانەیەک پێکهاتووە و تائیستا نازاندرێت درۆنەکە درۆنی کام وڵاتە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی جەنگ و ئاڵۆزی نێوان ئێران و ئیسرائیل و بەهۆی هەڵکەوتەی سنووری کوردستان، لە ئەنجامی بۆردوومانی بەردەوامی هەردوولا، لەچەند ناوچەیەکی کوردستان درۆن کەوتوونەتە خوارەوە و تا ئێستا ڕووداوی نەخوازراوی لێنەکەوتووەتەوە .
لێدوانی فەرمی: محەممەد عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند" ئەو ناوچەیەی درۆنەکەی لێکەوتووەتە خوارەوە بەدیاریکراوی کوێستانەکانی سنووری گوندی گۆمەزەڵ وسنووری شارباژێر دەگرێتەوە، هێزە ئەمنیەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوتوە درۆنەکە قەبارەیەکی زۆر بچووکی هەبووە و لە ماتۆڕێکی بچووک و پەروانەیەک پێکهاتووە، درۆنەکە هێندەی ماتۆڕێکی ئاو دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ناحیەی بنگرد ئاشکراشی کرد، بەهۆی ئەوەی هیچ ناونیشانێک لەسەر درۆنەکە نەبووە، نازاندرێت لەکوێیوە هاتووە و هی کام وڵات و لایەنە، هاوکات هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدوای خۆیدا نەهێناوە و ناوچەکەش چۆڵ و دوورە لەشوێنی نیشتە جێبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە نزیک تەقتەق دەکەوێتە خوارەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە کۆشکی سپییەوە بۆ ئێران: چانسێک ماوە بۆ گفتوگۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران نەوەک بە مووشەکەکانی، بەڵکو بە ناوەکانیشیان پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
8 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
زیاتر لە هەزار و 600 تووشبووی تالاسیما داوای وەرگرتنی زەوی دەکەن
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
درۆنێک لە نزیک تەقتەق دەکەوێتە خوارەوە
- جیهان
- 26 خولەک لەمەوپێش
پەیامێکی نوێ لە کۆشکی سپییەوە بۆ ئێران: چانسێک ماوە بۆ گفتوگۆ
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشدارییەک بۆ ماسیگران؛ هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت