ئاڤا بەڵگەنامەکانی پێش دەستلەکارکێشانەوەی نۆ دادوەرەکەی دادگای فیدراڵی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی باڵاخانەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق
ئاڤا نیوز
نووسراوێک دەبێتە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک دادوەری دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق. ئاڤا میدیا بەڵگەنامەکانی پێش دەستلەکارکێشانەوەی ئەو دادوەرانە ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 17ی ئەم مانگە، دادوەر جاسم عەبوود، سەرۆكی دادگای فیدراڵی نوسراوێكی ئاراستەی مەحموود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كردووە. داوای لێ دەكات لەپێناو پاراستنی شكۆی دەسەڵاتی دادوەریی و خۆبەدورگرتن لە دەركردنی بڕیاری دژ بەیەك لەلایەن دەسەڵاتەكانەوە لە عێراق، كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی هەموو ئەندامانی ئیئتیلافی ئیدارەی دەوڵەت لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەتی عێراق بە شیعە و کورد و سوننەوە بکرێت.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لە نووسراوکەی داوا دەکات کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی پسپۆڕانی دەستوریی بێت، لەم كۆبوونەوەیەدا هەر بڕیارێك درا، دادگای فیدراڵی پێیەوە پابەند دەبێت و جێبەجێی دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ مەحموود مەشهەدانی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وەڵامی سەرۆكی دادگای فیدراڵی داوەتەوە و دەڵێ، سووربوونتان لەسەر تاوتوێكردن لەگەڵ سەركردەكانی وڵات بەرز دەنرخێنین، بەڵام رەنگە ئەمە ببێتە هۆی دەستوەردان لە كاری دەسەڵاتی دادوەریی. بەهۆی ئەم نووسراوەوە، ناڕەزایەتیی ئەندامانی دادگای فیدراڵی بەڕووی سەرۆكی دادگاكەدا تەقییەوە و دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی لێ کەوتەوە. بەمەش چارەنوسی دادگای دەستوریی لە عێراق كەوتە ناو تونێلێكی نادیارەوە.
لێدوانی تایبەت: عەلی تەمیمی، شارەزای یاسایی و دەستووری قسەی بۆ ئاڤا کردووە دەڵێت، دادوەر وەک هەر فەرمانبەرێکی دیکە مافی خۆیەتی دەست لەکار بکێشێتەوە، دەستلەکارکێشانەوەی ژمارەیەک دادوەر کاریگەری لەسەر کارەکانی دادگای فیدراڵی نابێت، چونکە ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەتوانێت جێگرەوەیان کاندید بکات.
- دادگای فیدراڵی ئێستا ناتوانێت هیچ دانیشتنێک بکات و هیچ بڕیارێک دەربکات تاوەکو دادوەری نوێ لەجێگەی ئەو دادوەرانە دادەنرێت کە دەستیان لەکار کێشاوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لەکاتێکدایە جەنگی ئیسرائیل و ئێران وا خەریکە فراوان دەبێت، ئەگەری تێوەگلانی عێراق لە جەنگەكە لە هەر ساتێكدا ئەگەرێكی كراوەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل چەند شوێنی تاران بەچڕی بۆردوومان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران چۆن ئیسرائیلی شۆک کرد؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بە ناوی مووشەکەکانی پەیام بۆ دۆست و دووژمنانی دەنێریت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل دەست بۆ هێڵی سووری ئێران دەبات
18 حوزەیران
عێراق ژوورێکی ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی تیشکی ئەتۆمی کارا دەکات
18 حوزەیران
هۆشداری بە گەشتیاران دەدرێت؛ بەهیچ جۆرێک نەچنە ژێر تونێلە بەفرینەکان
18 حوزەیران
پرۆژەیەکی دۆستی ژینگە لە هەولێر دەست بەکار دەکات
18 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل چەند شوێنی تاران بەچڕی بۆردوومان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئێران چۆن ئیسرائیلی شۆک کرد؟
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دەوحە و دوبەی ڕادەگرێت