بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە

شەیری بکە لە:
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

ئاڤا نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 12 ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە، پێشبینی دەکرێت جارێکی دیکە ڕێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجوومەن تەواو نەبێت و کۆبوونەوەکە نەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ئامادە نەبوونی ڕێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، زیاتر لە چوار مانگە ئەنجوومەنەکە هیچ کۆبوونەوەیەکی نەکردووە.

زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک گوتی: بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پاریزگای کەرکووک کۆببێتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە کۆبوونەوە نەکرێت.

زانیاری زیاتر: هەفتەی ڕابردوو بڕیاربوو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بکرێت بەڵام بەهۆی هەمان کێشە، کۆبوونەوە نەکرا.

ئەمەش بزانە: محەممەد حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەفتەی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دووپاتی کردەوە هەفتانە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە دەکرێت و ئەو ئەندامانەی لە کۆبوونەوەکان ئامادە نابن بە نەهاتوو هەژمار دەکرێن.

باکگراوند: ڕۆژی 10ی ئابی 2024، لە هۆتێل ڕەشیدی شاری بەغدا، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بە بەشداری 9 ئەندام لە كۆی 16 ئەندام بەڕێوەچوو، تێیدا ڕێبوار تەها وەك پارێزگار و محەممەد حافز وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا هەڵبژێردران، لە دوای کۆبوونەوەکە تا ئێستا کێشەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە هەڵواسراوی ماونەتەوە، چونکە بەشێک لە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشید بە نایاسایی دادەنێن و دەرەنجامەکانیان پەسەند نەکردووە.

ئەمەش بزانە: ژمارەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 16 ئەندامە و بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە دەبێت 9 کەسیان ئامادە بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: