
بەستنی پێوەر لەلایەن هاوبەشێکی ئاو لە یەكێک لە شارەکانی کوردستان
ئاڤا نیوز
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن و 100 هەزار لە هاوبەشی ئاو پێوەری ئاویان بەستووە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستانیش دووپاتی دەکاتەوە دەبێت ستییەکانیش پێوەری ئاو ببەستن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کابینەی نۆیەم بە پلانێکی ستراتیژی گشتگیر کاری لەسەر چارەسەرکردنی کیشەی کەمئاوی کردووە، لە جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاو و ڕێکخستنی تۆڕەکان و دابەشکردنی ئاو، بە ئامانجی چارەسەرکردنی درێژخایەن بۆ کەمئاوی.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: بە پێی ڕێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2018 کە لە ساڵی 2021 هەموارکراوەتەوە، 90٪ی هاوبەشانی ئاو پێوەری ئاویان بەستووە، کە دەکاتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 100 هەزار هاوبەش.
- کاری لە پێشینەی حکومەت ئەوەیە ئاو بۆ گەڕەکەکان دابین بکات، دواتر بۆ ستییەکان دوای ئەوانیش بۆ پرۆژە گەشتیاری و بازرگانی و پیشەسازییەکان.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە دهۆک و سلێمانی بەشێک لە ستییەکان پێوەری ئاویان بەستووە، لە هەولێریش بەستنی پێوەر لە ستییەکان دەستی پێکردووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاری ئەحمەد دەڵێت: دەبێت ستییەکانی هەولێر پێوەری ئاو ببەستن و مامەڵەی هاوبەشی تەواو بکەن، بۆ ئەوەی لە پرۆژەی فریاگوزاریی خێرایی گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر ئاویان بۆ دابین بکرێت، ئەو کات ئەو خزمەتگوزارییە لە ئەستۆی وەبەرهێنەر نامێنێت و دەکەوێتە ئەستۆی حکومەت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار و 33 شوێن لە سلێمانی کارەبا لە وزەی خۆر وەردەگرن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەم پارتی ڕەخنە لە ناوی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
ژنێک لە نیوزلەندا بە تۆمەتی حەشاردانی منداڵێک لەناو جانتای سەفەرەکەی دەستگیر کرا
4 ئاب
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت دابەش دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار و 33 شوێن لە سلێمانی کارەبا لە وزەی خۆر وەردەگرن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆببێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەم پارتی ڕەخنە لە ناوی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" دەگرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو مانگی داهاتوودا کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە تەواوی زاخۆ