جۆرە ماسییەکی دەریای نێوەڕاست هەڕەشە لە ماسییەکانی دەریای ئادریاتیک دەکات
- بژاردە
- 2024-03-21

تووتییە ماسیی دەریای نێوەڕاست. وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
چاودێرانی ژینگەیی سەرنجیان داوە بەم دواییانە بەهۆی گۆڕانی کەشوهەوا و گەرمبوونی زەوییەوە، جۆرە ماسییەک لە دەریای نێوەڕاستەوە بۆ دەریای ئادریاتیک کۆچی کردووە و لەوێ بووەتە هەڕەشە لەسەر ماسییەکانی ئەوێ.
وێنە گەورەکە: ماسییەکە بە تووتییە ماسیی دەریای نێوەڕاست ناسراوە؛ لەبەر بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای ئاوی دەریای نێوەڕاستەوە، ڕوویکردووەتە دەریای ئادریاتیک، چاوەڕوانیش دەکرێت زیان بە ماسی و زیندەوەرە دەریاییەکانی ئەوێ بگەیێنێت.
زانیاریی زیاتر: جگە لەو ماسییە، نزیکەی 50 جۆری دیکەی ماسی شوێنی خۆیان جێهێشتووە و ڕوویانکردووەتە دەریای ئادریاتیک؛ لە دەریای سووریشەوە چەند جۆرێکی ماسی وەک شێرە ماسی و بەردەماسی لەڕێگەی نۆکەندی سوێسەوە، ڕوویان لە دەریای ئادریاتیک کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: چوونی ئەم ماسییە زیانی زۆری بە ماسیگرەکان گەیاندووە، چونکە بووەتە هۆی لەنێوبردنی ماسییەکانی دیکە و دانیشتووانی ئەو کەناراوانەش حەزیان لە خواردنی ئەو جۆرە ماسییە نییە، چونکە نوێ و نامۆیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز