فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی لە ئاسماندا
ئاڤا نیوز
نوێنەری ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەڕەشەی تووند لە ئێران دەکات لە ئەگەری هەر وەڵامدانەوەیەک لەبەرامبەر هێرشەکانی سوپای ئەمریکا و دەڵێت، وەڵامی وێرانکەرمان دەبێت.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر سێ پێگەی سەرەکی ئەتۆمی لە ئێران کە ئەوانیش پێگەکانی ئەسفەهان، فۆردۆ و نەتەنز بوون، لەسەر داوای ئێران ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجام دا و هێرشی ئەمریکای بۆ سەر ئێران تاوتوێ کرد، هەریەک لە نوێنەرانی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران لە وتارەکانیاندا یەکتریان بە سەرچاوەی هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان تۆمەتبار کرد.
لێدوانی فەرمی: دۆرەسی شەی، باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایش لە سەر پرسی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا لەچوارچێوەی پارێزگاریکردن لە ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران و بەردەوام دەبین لەو پارێزگارییە، ئەگەر ئێران پلانی وەڵامدانەوەی هەبێت و هێرش بکاتە سەر هەر بنکە و بەرژەوەندیەکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوا وەڵامی ویرانکەرمان بۆ ئێران دەبێت و بە هێزێکی زیاترەوە هێرشیان دەکەینە سەر.
لە لایەکی دیکەوە: ئەمیر سەعید ئیراوانی، نوێنەری ئێران لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دەبێت ئەمریکا و ئیسرائیل و بەریتانیا و فەرەنسا بەرپرسیارێتی کوشتنی خەڵکی سڤیل لە ئەستۆ بگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان دادەخرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاردانەوەی خێرای وڵاتان بەرامبەر هێرشی ئێران بۆ سەر قەتەر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج وڵاتی کەنداو بەهۆی هێرشی ئێران ئاسمانیان داخست
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
22 حوزەیران
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
21 حوزەیران
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
21 حوزەیران
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
ئاسمانی عێراق بەڕووی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان دادەخرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاردانەوەی خێرای وڵاتان بەرامبەر هێرشی ئێران بۆ سەر قەتەر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج وڵاتی کەنداو بەهۆی هێرشی ئێران ئاسمانیان داخست
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر تاران دەستپێکردەوە و دەنگی تەقینەوەی گەورە دەبیسترێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشق دەستگیر کرا