جموجۆڵی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
جموجۆڵی گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاسایی دەبێتەوە

دەروازەیەکی سنووریی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران

ئاڤا نیوز

جموجۆڵی گەشتیاری لە سنووری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەراورد بەڕۆژانی جەنگ ئاسایی دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت دۆخەکە بگەڕێتەوە پێش ڕۆژانی جەنگ.

وێنە گەورەکە: جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران جموجۆڵی گەشتیاریی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران سست کردبوو، بەشێوەیەک نیوەی ژمارەی ڕۆژانی ئاسایی لەو دەروازەیە هاتوچۆیان کردووە، چاوەڕوان دەکرێت ڕاگەیاندنی ئاگربەست دۆخەکە ئاسایی بکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: سالار تەحسین، بەرێوەبەری نشینگە و پاسپۆرتی حاجی ئۆمەران بە ئاڤای گوت، "لە ڕۆژانی جەنگدا ڕۆژانە سێ هەزار گەشتیار لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران هاتووچۆیان کردووە، لە کاتێکدا لە ڕۆژانی ئاسایی سەرووی پێنج هەزار کەس بووە، بە ڕاگرتنی جەنگ دۆخەکە دەگەڕێتەوە ڕۆژانی پێش جەنگ."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حاجی ئۆمەران یەکێکە لەدەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران، هۆکارێکە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی کاڵا و کەلوپەل لەنێوان هەردوولا، ڕۆژانە هەزاران گەشتیار لەڕێگەی ئەو دەروازەیەوە هاتووچۆ دەکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ