
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە - عەمید نەریمان حەسەن، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی عێراق
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگریی عێراق داوای لە پارێزگاری هەڵەبجە كردووە، بەڕێوەبەرایەتییەكی سەر بە دەزگاكە لە پارێزگای هەڵەبجە بكرێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ سێشەممە 24ـی حوزەیران، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، پێشوازی لە عەمید نەریمان حەسەن، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی عێراق/ نووسینگەی سلێمانی و شاندی یاوەری كرد و كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە لەو دیدارەدا، گفتوگۆ لەبارەی كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی دەزگای هەواڵگریی عێراق لە پارێزگای هەڵەبجە كراوە، هاوشێوەی سەرجەم پارێزگاكانی دیكە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بوونی بە نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق، بەشێك لە دامودەزگا فیدراڵییەكان لەچوارچێوەی ڕێكارە كارگێڕییەكان نووسینگە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆیان لەو پارێزگایە دەكەنەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
لەلایەكی دیكەوە: نوخشە ناسیح، پاڵپشتی و پشتیوانیی بۆ كردنەوەی دەزگاكە دەربڕی و باسی لەوە كرد لەزووترین كاتدا ڕێكارە پێویست و ئیدارییەكان بۆ ئەم مەبەستە ئەنجام بدرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی عێراق تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر دەکەن
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەبارەت بە زێلینسکی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوایەک لە ترەمپ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
49 کەسی سەر بە گیولەنەکان لە تورکیا دەستگیر کران
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و عێراق تاوتوێی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی عێراق-ئێران دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی عێراق تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر دەکەن
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
سەبارەت بە زێلینسکی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوایەک لە ترەمپ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
49 کەسی سەر بە گیولەنەکان لە تورکیا دەستگیر کران
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و عێراق تاوتوێی ڕێککەوتنە ئەمنییەکەی عێراق-ئێران دەکەن
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
كریستیانەكان بەشداریكردنیان لە كابینەی نوێی حكومەت دووپات دەكەنەوە