مەسرور بارزانی: لەبارەی مووچە لەگەڵ سوودانی قسەم کردووە و بەمزووانە شاندێک دەنێرێتە کوردستان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا ڕایگەیاند، لەگەڵ سوودانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری قسەی کردووە، بەمزووانە شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و چاوەڕوانن بەزووترین کات کێشەکە چارەسەر بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران کە سەرەکیترین پرسی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و تاوتێکردنی کێشەی مووچە و بژاردە و چارەسەرەکان بوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند هەواڵێکی نوێ و هەوڵەکانی خۆی و حکومەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە ڕاگەیاند، لەگەڵ بژاردەکانی بەردەم حکومەت و شێوازی دابەشکردنی مووچە بە داهاتی ناوخۆ، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی سەرەتا باسی دوایین هەوڵەکانی خۆی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و گوتی: "شەوی ڕابردوو لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و فایەق زیدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق قسەم كرد سەبارەت بە كێشەی مووچە، بەهیواین لە یەك دوو ڕۆژی داهاتوودا كێشەكە چارەسەر ببێت".
"بەغدا بەمزوانە شاندێك دەنێرێت بۆ هەرێمی كوردستان"، ئەمە هەواڵێکی نوێ بوو سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاشكرای کرد. وەک خۆی باسی کرد ئامانج لە سەردانی شاندەکە گفتوگۆکردنە لەبارەی قەیرانی مووچە، هیوادار بوو لەم ڕۆژانەدا بگەنە ئەنجامێكی ئەرێنی. گوتیشی: "نەدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كارێكی نادەستورییە، نەدەبوو مووچەخۆرانی هەرێم تێكەڵی هیچ كێشە و گرژییەك بكرێن، بە پشتیوانی خوداو خەڵكی كوردستان ئەم قەیرانە بەرەو كۆتایی دەڕوات".
سەرۆکوەزیرانی کوردستان بە نیگەرانییەوە گوتی: "بەغدا موڵكی تاكە لایەنێك نیە، ئێمە بچین و سواڵكەر بین و ئەوان خاوەن ماڵ بن، ئێمەش خۆمان بە خاوەنی ئەو وڵاتە دەزانین، بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین".
چارەسەرەکان: مەسرور بارزانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕێککەوتنی لەگەڵ بەغدا بە باشترین چارەسەر زانی و گوتی: "بێئومێد نیم و ئومێد هەیە لەم ڕۆژانە کێشەکە چارەسەر بکرێت، دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا کراوەیە و دایناخەین"، بەڵام لە ئەگەری نەگەیشتن بە ڕێککەوتن بژاردەی حکومەتی کوردستانی ئاشکرا کرد و گوتی: "هەرچی پێمان بكرێت لە هەرێمی كوردستان بە داهاتی ناوخۆ و بە كەمكردنەوەی خەرجییەكان بە هەر جۆرێك بێت ناهێڵین خەڵك پەکی بكەوێت، بەهەموو شێوەیەک هەوڵی دابینکردنی مووچە دەدەین، ئەگەر نەشتوانین لەكاتی خۆی و وەكو پێویست لەم بارودۆخەدا هەموو مافەكانی مووچەخۆران دابین بكەین، ئەوا بەپێی توانامان بێگومان ئەوە دەكەین و مووچە دەدەین".
مەسرور بارزانی لەسەر دابەشکردنی مووچە بە داهاتی ناوخۆ زیاتر وەستا و گوتی: "نیەتێك هەبوو بۆ دابەشكردنی مووچە بە لێبڕینەوە، بەپێی ئەو داهاتەی حكومەتی هەرێم لەبەردەستی دایە، خۆ ئەگەر نەگەیشتنە ڕێككەوتن لەگەڵ بەغدا، هەر پەنا دەبرێت بۆ لێبڕین و بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە مووچە دابەش دەكرێت". لەبارەی خانەنشینانیش جەختی کردەوە مافی خانەنشینان نافەوتێت و سەرجەم مووچەکانیان وەردەگرن.
هەژماری من یەکێکی تر لەو بابەتانە بوو مەسرور بارزانی قسەی لەسەر کرد، ڕایگەیاند تاوەکو ئێستا زیاتر لە 800 هەزار فەرمانبەر لە هەژماری من تۆمارکراون، لە هەولێر و دهۆک تەواو بووە، لە سلێمانیش هەرچەندە درەنگ کەوت بەڵام ئێستا کارەکان بەخێرایی دەکرێن. لەبارەی خانەنشینانیش جەختی کردەوە مافی خانەنشینان نافەوتێت و سەرجەم مووچەکانیان وەردەگرن.
ئاستەنگەکان: سەرۆکوەزیران باسی لە ئاستەنگەکانی بەردەم دابەشکردنی مووچە بە داهاتی ناوخۆ کرد، دووپاتی کردەوە "بەهۆی فشاری بەغدا لە ڕاگرتنی نەوت و داهاتی گومرگی، حکومەتی هەرێم ناتوانێت بە داهاتی ناوخۆ مووچە بەتەواوی دابەش بکات، چونکە ئێستا داهاتی حکومەتی کوردستان زۆر کەم بووەتەوە، داهاتی نانەوتیش جێگیر نییە و مانگانە دەگۆڕێت". زیانەکانی ڕاگرتنی نەوتی بە نموونە هێناوەیە و گوتی: "هەرێمی کوردستان لە ڕاگرتنی نەوت 25 ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە". وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە ئەو نەوتەی لە ناوخۆ دەفرۆشرێت پارەکەی چی لێدێت و گوتی: "بەشێکی مافی کۆمپانیاکانە کە خۆیان دەیفرۆشن لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان" سەرۆکوەزیران مەبەستی لە دابینکردنی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکان بوو لەڕێگەی فرۆشتنی نەوت لە ناوخۆدا.
لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی پابەندبوون بە دەستووری عێراقی بە باشترین ڕێگا دانا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا، بە پێداگریشەوە جەختی کردەوە :"بەهیچ شێوەیەك قبووڵی ناكەین مافە دەستورییەكانمان كە لە دەستووری عێراقدا هاتووە كەم بكرێنەوە"، گلەییشی لە هەندێک هەوڵ و هەڵوێستی لایەنی ناوخۆ کرد لە بابەتی مووچە و گوتی: "سکاڵای هەندێک لایەنی ناوخۆ ڕێگەخۆشکەر بوو بۆ دەستێوەردانی دادگای فیدراڵی لە بابەتی مووچە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی مووچەی مانگی شەش
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە چۆمان گەنجێک لەکاتی راوەماسی بە کارەبا گیان لەدەستدەدات
- کولتوور
- 24 خولەک لەمەوپێش
میر ئامانج ئەلبوومێکی موزیک بە ناوی "گوڵ" بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەمزووانە جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەستپێدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شارەزایانی تەندروستی بۆ خەوێکی باش پێش نووستن میوەیەک پێشناز دەکەن
44 خولەک لەمەوپێش
تێچووی جەنگ لەسەر ئێران و ئیسرائیل چەند کەوتووە؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاشکرا بوو؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
24 حوزەیران
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە چۆمان گەنجێک لەکاتی راوەماسی بە کارەبا گیان لەدەستدەدات
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەمزووانە جەنگی ئیسرائیل و ئێران دەستپێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ڕاگەیاندنی ئاگربەستی غەززە نزیکە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناسرییە سایلۆیەک بەهۆی خراپی کوالێتییەکەی دەڕووخێت