سیستمێكی ناوازەی هەواڵ؛ ئاڤا میدیا لە یەكەم ئەزموونی جەنگ دا

سیستمێكی ناوازەی هەواڵ؛ ئاڤا میدیا لە یەكەم ئەزموونی جەنگ دا

گرافیکی ئەستێرەکانی ئاڤا لەکاتی ڕووماڵی جەنگی ئیسرائیل و ئێران

جەنگی ئیسرائیل و ئێران بۆ زۆرێك لە میدیاكان وێستگەیەكی گرنگی ئیمتیحان كردن بوو، هەر لە شێوازی ڕووماڵ تا شیكار و گفتوگۆكان تا نیشاندانی لایەنداری و بێ لایەنی. لەهەموو ئەمانە گرنگتر؛ ئایا كام میدیا توانی شێوازی كلاسیك تیپەڕێنێت و بە شێوازێكی نوێ ڕووماڵ بكات، بەتایبەت لە گەیاندنی هەواڵدا؟ ئەوەی تاقیكردنەوە قورسەكە بوو بۆ هەموو میدیای جیهان نەك تەنها كوردستان، ئەوە بوو ئایا تا چەند میدیا توانی لە ڕووماڵی ئەم جەنگەدا نوێگەری بكات بەتایبەت لە هەواڵدا، ئەویش لەڕووی گەیاندن و كاتەوە؟ نوێگەرییەك بۆ سەردەمێك كە سۆشیال میدیا تێیدا پانتایی هەواڵی لە تیڤی داگیر كردووە. واتە ئایا میدیاكان تەنها بە شێوازە كلاسیكیەكە ڕووماڵی پێشهاتێكی وا گەورەیان كرد، یاخود بە بنەما و شێوازی نوێ و سیستمی داهێنەرانە؟ 

 

زۆر ڕاشكاوانە و بەشانازی و بە شاهێدی زۆر كەس دەتوانین ئەوە بڵێین كە ئاڤا تیڤی سەرەڕای ئەوەی یەكەم ئەزموون بوو بۆ ئەو وەك میدیایەكی گەنج و نوێ، بەڵام لەم جەنگەدا یەكێك بوو لەو میدیا دەگمەنانەی جیهان كە بە شێوازی نوێ و گونجاو لەگەڵ خێرایی ڕووداوەكان ڕووماڵی كرد، بەتایبەت بۆ هەواڵ. ئەمەش هەروا ریكلام نییە، بەڵكو بەڵگەی بێ ئەملاو ئەولای لەسەرە. ئەگەر سەرنجتان دابێت زۆرێك لە تیڤییەكان خۆیان بە گفتوگۆی سارد و سڕ و شیكاری ڕووداوەكان و فاڵگرتنەوە سەرقاڵ كردبوو، چونكە نەیاندەتوانی لە هەواڵدا دەستپێشخەر بن بەهۆی ئەو شێوازە كۆنەی لە ڕووماڵی هەواڵدا پەیڕەوی دەكەن. ئەمە تەنها كێشەی تیڤییە كوردییەكان نەبوو، بەڵكو كێشەی تیڤییە عەرەبیەكانیش بوو. بەڵام ئاڤا میدیا وانەبوو، ئەو كێشەیەی لەڕێگەی سیستمێكی نوێی هەواڵیەوە تێپەڕاندبوو، بۆیە زۆربەی كاتەكەی بە ڕووماڵی هەواڵ بەخشی نەك بە گفتوگۆ. 


ئەم شێوازە نوێیەی ڕووماڵ و هەواڵ لە ئاڤا تیڤی وایكرد ببێتە پڕ بینەرترینی ڕووماڵەكان لەم جەنگەدا چ لەسەر شاشەی تیڤی و چ لە سەر سۆشیال میدیا و بۆ ئەمەش ژمارەی بینەر و لایڤەكانی هەواڵ لە ئاڤا دیجیتاڵ شاهیدن كە كەس نەیتوانی پێشی بكەوێت. دەتوانین بڵێین شێوازی ئاڤا میدیا لە ڕووماڵ و پەخشی هەواڵدا ئەو كێشەیەی كۆتایی پێهێنا كە زۆرێك لە تیڤییەكان هەیانە، ئەویش ئەوەیە كە ناتوانن ڕكابەری سۆشیال میدیا بكەن لە ڕووی (دەسپێشخەریی هەواڵەوە) (السبق الخبري).


ئاڤا میدیا نەیهێشت ئەو وەك تیڤییەكی نیمچە فەرمی بكەوێتە دوای سۆشیال میدیا لە هەواڵدا، بەڵكو بە پێچەوانەوە ئەوە سۆشیال میدیا بوو شوێن ئاڤا میدیا كەوت بە كۆپی ڕایتی هەواڵەكانی. ئەمەش نهێنی پیشەیی خۆی هەیە كە زۆرێك لە تیڤییەكان تا ئێستا نایزانن و سەلیقەیان بە سەریدا ناشكێ، بۆیە هەر بە شێوازە كۆنەكە ڕووماڵ دەكەن، ئەمەش بۆ ئێستا نابێت كە سۆشیال میدیا تەنگی بە میدیای فەرمی و نیمچە فەرمی هەڵچنیوە و پێشی دەكەوێت. ئەگەر سەرنج بدەن زۆرێك لە تیڤییەكان لە بری ڕووماڵی راستەوخۆ و هەواڵ، كاتی پەخشیان بە هێنانی میوانی زۆر و قسەی سارد و سڕ و فاڵگرتنەوە لەسەر تیڤی بەخشی بوو، تەنانەت یەك تیڤی نییە توانیبێتی یا بیری لەوە كردبێتەوە كاتی پەخشی سەرەكی هەواڵەكانی درێژبكاتەوە جگە لە ئاڤا تیڤی كە كاتی پەخشی ئاڵتونی خۆی كە سەعات حەوتە تا كاتژمێر نۆ درێژ كردەوە و سات بە سات ئەوەی لە جەنگەكەدا ڕووی دەدا، هەر لە ناردنی موشەكەكان تا پەیام و تویتەكان لە هەمان ساتدا بە وردەكاریەوە دەیخستە خزمەت بینەرەكانی لە تیڤی. 


هەر ئەوەی كە ئاڤا كاتی پەخشی هەواڵی سەرەكی درێژكردەوە و تیڤییەكانی تر كاتی چەلەحانێیان درێژكردەوە، بەڵگەی ئەوەیە كە ئاڤا بە سیستمێكی نوێی هەواڵ ئیشی كرد لەم جەنگەدا كە ئەوانی تر نیانە و لێی نازانن. ئەم سیستمە نوێیەی هەواڵ بوو لە ئاڤا تیڤی وای كرد هەموان تەماشای پەخشی هەواڵی ئاڤا بكەن. ئەو دروشمەش بە كردار سەلمێنرا كە دەڵێت (ئاڤا یەكەمە)، بەڵێ بەهەق (ئاڤا یەكەمە).

دەستخۆشی بۆ كۆی ستافە ماندوو نەناسەكەی. ئێوەش هەمیشە لەگەڵ ئاڤا بن تا لەهەمان ساتدا بزانن لە جیهان چی ڕوودەدات و سەرۆكەكان سەرقاڵی چین و بڕیاری چی دەدەن و چی پۆست دەكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: