
لۆگۆی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، هۆشداری تووند بە هاوڵاتیان، كاندید و پارتەكان دەدات كە هەوڵی كڕین و فرۆشتنی دەنگی دەنگدەران دەدەن و دەڵێت، "سزاكان دەگاتە دوورخستنەوەی كاندیدەكان و هەڵوەشاندنەوەی لایەنە سیاسییەکان و هاوپەیمانیەكان".
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە 11ـی 11ـی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، 26ـی حوزەیرانیش کۆمیسیۆن کۆتاییهاتنی ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدی لایەنە سیاسییەکانی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد نزیکەی پێنج هەزار کاندید بەشداریی لەهەڵبژاردنی ئایندەدا دەکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە فرۆشتن یان کڕینی کارتی بایۆمەتریی دەنگدەران یان هەوڵدان بۆ فرۆشتن یان کڕینی ئەو جۆرە کارتانە یان بەکارهێنانی سامانی دەوڵەت بۆ مەبەستی هەڵبژاردن تاوانی هەڵبژاردنن و بەپێی یاسا سزا دەدرێن ئینجا سەرپێچیکارەکە دەنگدەر بێت، کاندید بێت، هاوپەیمانی بێت، یان لایەنێکی سیاسی بێت.
زانیاریی زیاتر: کۆمیسیۆن ئاماژە بەوەش دەکات، سزای دیکەی ڕێگریکردن لە سەرپێچیکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی هەڵبژاردن دەگرێتەبەر لەوانەش دوورخستنەوەی کاندیدەکان و هەڵوەشاندنەوەی پەسەندکردنی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییە سەرپێچیکارەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
30 تەممووز
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاوی پڕۆژهی فریاگوزاریی خێرای گهیاندنى ئاوی هەولێر دهگاته بنەسڵاوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمسیۆن: هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کاتی خۆیدا دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ورمێ سێ زیندانی بە تۆمەتی دزیكردن پەنجەیان دەبڕدرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
گرفتی كەمئاوی هەڵەبجە و سەیدسادق چارەسەر دەكرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دواى بهدواداچوونی ئاڤا منداڵێكی تووشبووی ئۆتیزم هاوكاریی دهكرێت