
دیمەنی مەیدانی تەحریر لە بەغدا. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
سەرەڕای ئەو زیانە ئابوورییانەی کە بەهۆی جەنگی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ئیسرائیلەوە بەری کەوت، عێراق تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ داواکردنی قەرەبووی نێودەوڵەتی، لە کاتێکدا وڵاتانی دیکە دەستیان بە جووڵە کردووە.
وێنە گەورەکە: داخستنی ئاسمان و دەروازەکان و بەرزبوونەوەی تێچووی دڵنیایی بارە نەوتییەکان، کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ئابووریی عێراق هەبووە، بەڵام بەغداد بێدەنگە.
لێدوانی فەرمی: ساڵح ڕەشید، شارەزای ئابووری لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە ڕووی یاساییەوە عێراق دەتوانێت لە ڕێگەی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە داوای قەرەبوو بکات، بەڵام واقیعی سیاسی و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، ڕێگرن لەم هەنگاوە.
گۆشەیەكی دیكەی دیمەنەكه: سەبارەت بە هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر پێگە سەربازییەکانی ناو بەغداد، ڕەشید ڕوونی کردەوە "وەک کردەوەی تیرۆرستی پۆلێن دەکرێن و لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بۆ دیاریکردنی لایەنی جێبەجێکار، تا ئێستا ناخرێنە چوارچێوەی ڕێڕەوەکانی داواکردنی قەرەبووی نێودەوڵەتییەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زۆربەی وڵاتە زیانلێکەوتووەکان پشتیان بە کۆمپانیاکانی دڵنیایی بەستووە بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانیان و ڕەنگە عێراقیش هەمان ڕێگە بگرێتەبەر، هەرچەندە کەرتی دڵنیایی ناوخۆیی سنووردارە.
پێدراوە ڕاستییەکان: بە گوتەی ساڵح ڕەشید، بێدەنگیی عێراق زیاتر وەک هەڵوێستێکی سیاسی دەردەکەوێت کە سەقامگیریی ناوچەکە لە سەرووی داواکارییە داراییەکانەوە دادەنێت، لە کاتێکدا لێکەوتە نەرێنییەکانی جەنگەکە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر ئابووریی وڵاتەکە هەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
29 خولەک لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ سەردانی غەززە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیادا 31 ئۆکراینی کوژران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا دوو سیستەمی پاتریۆت لە ئۆکراینا جێگیر دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجەف: پلانی ئەمنیی تایبەت بە چلەی ئیمام حوسێن چووە بواری جێبەجێکردنەوە