کارمەندی کۆمپانیایەکی ئەمنی لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کەرکووک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو مووشەکەی لە ماڵێک لە کەرکووک کەوتەخوارەوە
ئاڤا نیوز
مووشەکێک لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک کەوتەخوارە و لە ئەنجامدا کارمەندی کۆمپانیایەکی ئەمنی گیانی لەدەست دا.
وێنە گەورەکە: شەوی دووشەممە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە کەرکووک بیسترا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ مووشەک لەو پارێزگایە کەوتونەتە خوار و یەکێکان کەوتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شارەکە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کارمەندێکی یەکێک لە کۆمپانیا ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک گیانی لەدەست داوە ئەمەش بەهۆی کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک لەنێو فڕۆکەخانەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کارگێڕیی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: کاتژمێر 11:30 خوولەک، سێ مووشەک ئاراستەی شاری کەرکووک کراوە و دوو لەو مووشەکانە لە نزیک دەرگای سەربازیی فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتە خوارەوە و مووشەکێکی دیکەش لە نزیک دەرگای چوونەژوورەوەی مەدەنی کەوتووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە ئاگرێک کەوتووەتەوە.
٠ مووشەکێک لەسەر ماڵێکی گەڕەکی عرووبە کەوتووەتە خوارەوە کە دوو ئەندامی ئەو خێزانە خاوەن پێداویستیی تایبەتن، بەڵام هەموویان سەلامەتن و زیانی گیانی نەبووە، تەنها زیانەکە ماددیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران: زیانێکی زۆر بەر پێگە ئەتۆمییەکانمان کەوتووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی سازدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
56 خولەک لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئێران: زیانێکی زۆر بەر پێگە ئەتۆمییەکانمان کەوتووە
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی سازدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئێران قەیرانی کارەبا لە عێراق دروست دەکات