
دیمەنێکی شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق لە جێبەجێکردنی ماددەی 140 کەمتەرخەمە و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: دەبوو 15 ساڵ لەمەوبەر حکومەتی عێراق کێشەی قەرەبووی نەهێشتبایە.
وێنە گەورەکە: ماددەی 140 لە دەستووری عێراق تایبەتە بە ئاساییکردنەوە دۆخی ئەو ناوچانەی لە سەردەمی ڕژێمی بەعس دیموگرافیایان گۆڕاوە، دەبوو تاوەکو 2007-12-31 ماددەکە جێبەجێ بکرێت، بەڵام حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق جێبەجێکردنی ئەم ماددەیان پشتگوێخست، ئەمە کاریگەریی نەرێنی لە سەر دەیان هەزار هاووڵاتی دروست کردووە و خەڵکێکی زۆر چاوەڕێی قەرەبووکردنەوەن.
لێدوانی فەرمی: دژوار فایەق، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لیژنەی ماددەی 140 بە ئاڤای ڕاگەیاند: ماددەی 140 وەکو خۆی جێبەجێ نەکراوە و حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق پشتگوێیان خستووە، هەروەها لەلایەن نەتەوەکانی دیکەوە تێگەیشتنێک دروست بووە کە ماددەی 140 تەنیا لە بەرژەوەندی کوردە، بێ ئاگان لەوەی گۆڕینی دیمۆگرافیا زیاتر کوردی گرتووەتەوە و ئێمە تێیدا زەرەرمەند بووین.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی دژوار فایەق، جێبەجێکردنی ماددەی 140 تەنیا گەڕانەوەی ماف نییە بۆ کورد، بەڵکو نەتەوەکانی دیکەش زەرەرمەندی دەستی بەعس بوون و پێویستە قەرەبوو بکرێنەوە، ئێمە لە بەدەستهێنانی مافی هاووڵاتیانی کورد پاشەکشە ناکەین و پێویستە قەرەبوو بکرێنەوە.
- قەرەبووکردنەوە بۆ کورد 10 ملیۆن دینار و عەرەب 20 ملیۆن دینارە.
- حکومەتی عێراق بەبیانووی نەبوونی سیولە قەرەبووەکەی ڕاگرتووە.
- کورد بە ناوچەکانی ماددەی 140ـەوە لە سەدا 27ـی عێراق پێکدەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئێران: زیانێکی زۆر بەر پێگە ئەتۆمییەکانمان کەوتووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئێران: زیانێکی زۆر بەر پێگە ئەتۆمییەکانمان کەوتووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی سازدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئێران قەیرانی کارەبا لە عێراق دروست دەکات