ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ کۆدەبێتەوە و چاوەکان لەسەر خەرجکردنی مووچەی خەڵكی کوردستانە
- بزنس
- 1 تەممووز

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵ کۆدەبێتەوە بەڵام دیار نییە بڕیار لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت یاخود نا، لە کاتێکدا کۆبوونەوە و دانوستاندنەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەردەوامن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای هاتنی شاندی حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، ڕێکەوتنی سەرەتایی لە نێوان هەولێر و بەغدا کراوە و لەسەر پرس و خاڵە ناکۆکەکانیش کۆبوونەوەکانی نێوانیان بەردەوامە، ئێستا بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان.
زانیاریی تایبەت: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت، حکومەتی عێراق بەڵێنی داوە لە چەند ڕۆژی داهاتوو مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت. بەڵام تا ئێستا بڕیاری لەسەر نەدراوە، بە وردیش نازانرێت چ ڕۆژێک پارەکە دەنێردرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: ڕادەستکردنی 50% داهاتی ناوخۆ پێویستی بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانە، هەر بڕیارێک لە ئەنجوومەنی وەزیران بدرێت کاری لەسەر دەکەین. تایبەت بە لیستی مووچە و تەوتین و کێشە تەکنیکیەکانیش هیچ کێشەیەک نەماوە، وەزارەتی دارایی عێراق پڕۆژەی هەژماری منی لە جیاتی تەوتین قبووڵ کردووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی دەروون مەلا ناجی پەیامنێری ئاڤا لە بەغدا تا ئێستا دیار نییە پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەیە یان نا، لە کۆبوونەوەکانی پێشتریش ئەم بابەتە لە بەرنامەی کار نەبووە بەڵکو لەنێوان بەشێک لە وەزیرە کوردەکان و سەرۆکوەزیران لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکان گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەپێی بەدواداچوونەکانی دەروون مەلا ناچی: ئەو شاندەی هەرێمی کوردستان کە لە بەغدان لەگەڵ وەزارەتی نەوت گەیشتوونەتە ڕێکەوتنی سەرەتایی دەربارەی شێواز و قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت و پارەی کۆمپانیاکان، بڕیاریشە ئەو شاندە لەگەڵ نووسینگەی سەرۆکوەزیران و لیژنە ڕاوێژکارییەکانی حکومەتی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی کۆببنەوە، بۆ ئەوەی دووبارە نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێتەوە و کێشەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی شەش لە پڕۆژەی ڕووناکیی هاوبەشانی سلێمانی کەمترین پارەیان داوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
19 ئاب
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
19 ئاب
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و تەیف سامی دەستیپێکرد
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مەرجەكانی ناردنی مووچەی مانگی شەش بڵاو دەكاتەوە