
ژمارەیەک خانەنشین لە یەکێک لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەکانیاندان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ 1-7 ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەران خانەنشین دەبن، مامەڵەی نزیکەی حەوت هەزار کەس ماوە تەواو بکرێت، بەشی هەرە زۆریان ڕێککەوتی لە دایکبوونیان 1-7 ـن، ئەو فەرمانبەرانە دەتوانن ئەرکەکەیان درێژ بکەنەوە ئەگەر ڕەزامەندیی بەدەست بهێنن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی خانەنشینبوونی بەشێکی زۆری فەرمانبەران ئەوانەی 1-7 بەرواری لەدایکبوونیانە، بۆشایی لە بەشێکی فەرمانگە حکومییەکان دروست دەبێت و دەسەڵاتیان پێدراوە بەگوێرەی پێویستیی فەرمانبەرەکانیان بهێڵنەوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی بە ئاڤای گوت، "هەر فەرمانگەیەک بیەوێت فەرمانبەرێکی بهێڵێتەوە، نووسراو بۆ وەزارەتی پەیوەندیدار دەکات، ئەگەر ڕەزامەندیی وەرگرت فایلەکەی ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەم درێژ کردنەوەی ماوەی ئەرکی فەرمانبەران تا 31-12-2025 ڕێگە پێدراوە."
باکگراوند: ساڵی 1957 دوای ئەنجامدانی سەرژمێری گرفتێک بۆ پرۆسەکە دروستبوو و بەشی زۆری هاونیشتمانیان ڕێککەوتی لەدایکبوونیان دیار نەبوو، حکومەتی عێراق لەو ساڵە بە بڕیاری ژمارە (1)ـی پشتبەستوو بە ماددەی (17)ـی یاسای باری شارستانیی، بڕیاریدا ڕۆژی 1-7 وەک ڕێککەوتی لەدایکبوون دیاری بکات، چونکە ئەو ڕێکەوتە ناوەڕاستی ساڵە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجە درا
- بزنس
- 11 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات و باسی مووچە نەکرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
بەنداوێکی گەورە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەکرێت
- کوردستان
- 1 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دامەزراندنی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجە درا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئێران: زیانێکی زۆر بەر پێگە ئەتۆمییەکانمان کەوتووە