ژمارەیەک خانەنشین
ئاڤا نیوز
تەنیا لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار کەس بەهۆی ئەوەی ڕێکەوتی لەدایکبوونیان لە مانگی حەوتە، خانەنشین دەکرێن.
وێنە گەورەکە: دوای جێبەجێکردنی بڕیاری خانەنشینی یەکگرتوو مانگانە فەرمانبەران و مامۆستایان خانەنشین دەبن، لە 1-7- 2025 نزیکەی پێنج هەزار کەس خانەنشین دەکرێن، مامەڵەی خانەنشینیش نزیکەی مانگێکی پێویستە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنها لە ڕۆژێکدا پێنج هەزار فەرمانبەر پێکەوە تەمەنیان گەیشتە خانەنشینی، ئەویش لەبەرئەوەی بەشێکی زۆری خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق، بەتایبەت ئەوانەی ڕێککەوتی لەدایکبوونیان کەوتۆتە ساڵانی پەنجاکان و شەستەکان و حەفتاکان، ڕێککەوتی لەدایکبوونیان یەکی حەوتە.
هۆکارە زانراوەکان: یەکەم سەرژمێریی زانستی و تەواو لە عێراق لە ساڵی 1957 کراوە، ئەو کاتە گرفتێک هاتووەتە پێش، بەشی زۆری هاونیشتمانیان ڕێککەوتی لەدایکبوونیان دیار نەبووە، بۆیە حکومەتی عێراق بە بڕیاری فەرمی بڕیاری داوە 1-7 بکرێتە ڕێککەوتی لەدایکبوونی ئەو خەڵکە، چونکە یەکی حەوت ناوەڕاستی ساڵە.
ساڵانی دواتریش ئەمە بووەتە نەریت، هەر کەسێک ئەگەر یادی لەدایکبوونی دیارنەبووبێت، یەکی حەوتیان بۆ داناوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەهۆی ئەوەی فەرمانبەرێکی زۆر لەدایکبوونی یەکی حەوتە، یەکی حەوتیش خانەنشین دەبن، لەدایکبووانی ساڵی 1965، ژمارەیان نزیکەی پێنج هەزار فەرمانبەر و مامۆستایە، ئەو ژمارەیەمان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەرگرتووە.
بەڵام مەرج نییە هەموویان ئەم مانگە خانەنشین بن، چونکە بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق فەرمانبەر و مامۆستایان ئەگەر ڕەزامەندی بەڕێوەبەری فەرمانگەکەی و وەزارەتەکەی وەربگرێت، ئەوا دەتوانێت شەش مانگ خانەنشینبوونی دوا بخات، ئەو شەش مانگەشی وەک خزمەت بۆ هەژمار دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی بە ئاڤای گوت، جگە لەو پێنج هەزار فەرمانبەرە، کۆتایی مانگی شەش دوو هەزار فەرمانبەر و مامۆستای دیکە خانەنشین کراون، واتا هەر لەم ماوەیەدا حەوت هەزار فەرمانبەر خانەنشین کراون.
ئەمە دووەم خانەنشینی بەکۆمەڵی فەرمانبەرانە، سەرەتای ئەمساڵیش کاتێک تەمەنی خانەنشینی کوردستان لەگەڵ عێراق هاوتا کرا و لە 63 ساڵ کرایە 60 ساڵ، زیاتر لە 27 هەزار فەرمانبەر پێکەوە خانەنشین کران.
ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی، بە کۆی گشتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە 20 هەزار و 900 دۆسیەیان بۆ نێردراون، تاوەکو ئەمڕۆ 19 هەزار و 400 دۆسیەیان تەواو کردوون، لەو ژمارەیە تەنیا لەم دوو مانگە 14 هەزار و 257 خانەنشینی نوێ دۆسیەیان تەواو بووە، کاتێک مووچەی مانگی پێنج دابەش کرا، ئەوا 5 هەزار و 261ـیان یەکەم مووچەی خانەنشینی وەردەگرن، لەگەڵ مووچەی مانگی شەشیش ئەوانی تر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگی شەش لە پڕۆژەی ڕووناکیی هاوبەشانی سلێمانی کەمترین پارەیان داوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
2 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
19 ئاب
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
19 ئاب
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و تەیف سامی دەستیپێکرد
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریییەکان لەبارەی داهاتی نانەوتی گەیشتنە دەست شاندی کوردستان لە بەغدا
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق مەرجەکانی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق: پارەی پێویستمان بۆ مووچە هەیە
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مەرجەكانی ناردنی مووچەی مانگی شەش بڵاو دەكاتەوە