
دیمەنی کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان - دەربەندی گۆمەسپان. وێنە؛ پارێزگای هەولێر
ئاری عەبدوڵڵا
کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی (کەسنەزان - دەربەندی گۆمەسپان) بەردەوامە، كە هاوتەریب لەگەڵ هەردوو پڕۆژەی ستراتیژی دووسایدی (گۆمەسپان-سماقووڵی) و پڕۆژەی دووسایدی (هەولێر-كۆیە) كاری تێدا دەكرێت و لە زووترین كاتدا تەواو دەكرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەر بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، دەستکراوە بە کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی (کەسنەزان - دەربەندی گۆمەسپان) کە درێژی ڕێگاكە 15 كیلۆمەتر و 500 مەترە، 40 ئاوەڕۆ، چوار بەرزە پرد و یەك ژێرپردی لەخۆگرتووە و سەرجەمی پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای هێمن گروپەوە جێبەجێ دەكرێت.
بۆچی گرنگە: پڕۆژەكە بە پڕۆژەیەكی گرنگ و ستراتیژیی پارێزگای هەولێر دادەنرێت، بەو پێیەی سەنتەری شاری هەولێر بە ناوچەی گەشتیاریی بەنداوی گۆمەسپان دەبەستێتەوە، جگە لەوەش بە هەردوو دووسایدی هەولێر - كۆیە و گۆمەسپان - سماقووڵی بەستراوەتەوە، كە وا دەكات هاتووچۆی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی ئاسان بێت و لەڕووی گەشتیاریی و ئابوورییەوە سوودێكی ئێجگار زۆری هەبێت و قەرەباڵغی سەر ڕێگەكە ناهێڵێت.
بابەتە ستراتیژییەکە: بە تەواوبوونی پڕۆژەی دووسایدی كەسنەزان - گۆمەسپان و تێكەڵكردنی بە هەردوو پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - كۆیە و سماقووڵی - گۆمەسپان، سەرجەمی ڕێگەی نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی دەبێتە دوو ساید و ڕێگای هاتووچۆ ئاسانتر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 22 خولەک لەمەوپێش
عێراق گەرمترین وڵاتی جیهانە و بەسرەش پێشەنگی شارەکانە لە گەرمیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە بەهۆی برسێتییەوە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە 162 کەس
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە 36 ملیۆن هاووڵاتی فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆراکیان پڕکردۆتەوە