فایلی خەڵک؛ ژمارەیەک هاونیشتمانی پێشنیازێک لەبارەی دابەشکردنی زەوی بە وەزارەتی شارەوانی دەدەن

شەیری بکە لە:
فایلی خەڵک؛ ژمارەیەک هاونیشتمانی پێشنیازێک لەبارەی دابەشکردنی زەوی بە وەزارەتی شارەوانی دەدەن

ئاڤا نیوز

چەند هاونیشتمانییەک کە لە پرۆسەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، لەڕێگەی ئاڤاوە پێشنیازیان کرد شوێنی ئەو زەوییەی پێیان دەدرێت بۆیان بگۆڕدرێت.

شێوازی جێبەجێکردن: هەر فەرمانبەرێک کارتی زانیاریی هەولێر بێت، لەسەر داواکاری خۆی بتوانێت لە قەزایەکی دیکەی سنووری هەولێر زەوی وەربگرێت.

لێدوانی فەرمی: سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینیی پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی بە ئاڤای گوت، "دەسەڵات دراوەتە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ئەگەر لە سنووری شارەوانی خۆیان زەوی پێویست لەبەردەست نەبوو، دەتوانن لە نزیکترین شارەوانی زەوییەکان دابین بکەن."

سەبارەت بەو پێشنیازەش گوتی، "قبووڵکردنی ئەو پێشنیازە هاوسەنگی تێکدەدات، چونکە لە هەندێک شوێن نرخی زەوی زیاترە بەراورد بە شوێنی دیکە، بۆیە کارتی زانیارییمان کردووەتە مەرج، لە هیچ سەنتەری پارێزگایەک جگە لە دهۆک کێشەی دابینکردنی زەوییمان نییە، لەوێش چارەسەرەکراوە."

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ